٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە حەلەب چەکدارانی ئیسلامی هەرزەکارێکیان لە بەرچاوی خیزانەکەی کوشت

سەرچاوە: KDP.info

حەلەب –    KDP.info/ گرووپێکی چەکدار ئیسلامیی لە باکووری سووریا  کورە گەنجێکی هەرزکاری تەمەن 15  ساڵییان لە بەرچاوی خیزانەکەیدا بەگوللە کوشت،  لە نامەیەکی ئەلکترۆنیدا بنکەی چاڵاکوانانی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە لەشاری حەلەب گرووپێکی چەکداری ئیسلامیی بەتۆمەتی ئەوەی ناوی پیغەمبەری ئێسلامی بە ناشرینی هێناوە دەست بەجێ لە بەردەم خێزانەکەیدا چەکدارەکانی ئێسلامی کورە هەرزەکارێکی تەمەن 15  ساڵییان بە دەسترێژی گووللە کووشتووە،  چاڵاکوانەکانی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستۆتەروو: کە نەزانراوە دروست بوونی ئەو رووداوە تراژیدیایە و هۆکاری هەڵپژرانی هەرزەکارەکە بەرووی چەکدارە ئیسلامییەکان بۆچی گەراوەتەوە ، بۆ خراپی ژیان بووە یان بۆ خراپی مامەڵی ئیسلامییەکان بووە . 

هەواڵی پەیوەندیدار