تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینیی پزیشكیی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا

سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینیی پزیشكیی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه تاڵه‌بانی "رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینیی پزیشكیی گه‌یشته ئه‌ڵمانیا، به‌پێی ئه‌و خشته پزیشكییه‌ی كه دانراوه".
به‌یاننامه‌كه ورده‌كاری زیاتری ئاشكرا نه‌كردووه.
هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عێراق به هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو)ی راگه‌یاند: رۆژی یه‌کشه‌ممه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه هه‌رێمی كوردستانی به‌جێهشتووه و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "تاڵه‌بانی له ئه‌ڵمانیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی قورس نییه".
هاوكات ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد چاوه‌ڕێ ده‌كرێ تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته له ئه‌ڵمانیا بمێنێته‌وه، چونكه به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه تاڵه‌بانی پێویستی به پشوو هه‌یه.




