٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە سەردانی نوری مالیکی بۆ هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا –   :  KDP.infoنوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق  پێشوازی لە سەردانەکەی نوری مالیکی و شاندی یاوەری بۆ هەولێر کرد ئەو هەنگاوەشی بە ئەرینی لە قەڵەمدا، لە بەیاننامەیەکدا مارتن کۆپلەر ئەوەی خستۆتەروو : سەردانەکەی شاندی حکومەتی عێراق هەنگاوێکی دڵخۆشکارە و پێویستە رنگدانەوەی باشی لەسەر رەوشی عێراق هەبێت ، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هیواشی خواستووە کە هەردوولا  واتە هەولێر و بەغدا ، لە کۆبوونەوەکانیاندا بگەنە رێککەوتنێک تا  کۆتایی بە کێشە و گرفتەکانی نێوانیان بهێنن ،کە ماوەی چەند ساڵیک کەڵکەبووە ،  دەرنجامی ئەرینی ئەو سەردانەش سوودمەندی زۆری بۆ گەلی عێراق و ئەکریزی دەبێت.  

 

هەواڵی پەیوەندیدار