٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەوشی تاقی كردنەوەكان لەدەڤەری بارزان بەدواداچوونی بۆدەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

بارزان- تایبەت بە KDP.info/ بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رەوشی تاقی كردنەوەكانی 9ی نیشتمانی لە دەڤەری بارزان و بەدواداچوون بۆ ئەو گرفت و ئاریشتانەی كە دێنە بەردەم پرۆسەكانی تاقی كردنەوەكان.  بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شێخ دلێر بارزانی بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر و شاندێكی پەروەردەیی لە پەروەردەی گشتی، سەردانی ژمارەیەك لە هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكانیان لە دەڤەری بارزان كرد و لە هەریەك لە شارەدێی گۆڕەتوو و مێرگەسۆر و مرێگانی و ناحیەی مەزنێ، كە بریتی بوون لە هەریەك لە قوتابخانەكانی دواناوەندی گۆرەتووی تێكەڵاو و ئامادەیی مێرگەسۆر و قوتابخانەی مێرگانی بنەڕەتی لە گوندی مێرگان و ئامادەیی مەزنێ لە ناحیەی مەزنێ. لە نزیكەوە بەرێوەبەری گشتی بە شێوەیەكی گشتی لە رەوشی تاقی كردنەوەكان و دابینكردنی كەلوپەلی پێویستی تاقی كردنەوەكانی كۆڵیەوە، وەكو ئامێری فێنكەرەوە و دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ قوتابیان و دابینكردنی ئامێری گزی (قۆپیە)كردن بۆ سەرجەم هۆڵەكانی تاقی كردنەوەكان. هەروەها بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەستخۆشی لە پەروەردەی مێرگەسۆر كرد بۆ ڕاپەراندنی كارەكانی تاقی كردنەوەكان، هیواشی خواست قوتابیان بتوانن بە سەركەوتوویی ئەم قۆناغەی ئێستەی خوێندن ببڕن و هیچ كێشەو ئاریشەیەك نەهێتە بەردەم پرۆسەی تاقی كردنەوەكان، قوتابیانیش بتوانن ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار