٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك: هیچ بەرنامەیەكمان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە گوایا حكوومەتی توركیا دەستی بە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت كردووە و لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی داد و گەشەپێداندا بریار لە سەر ئەم مەسەلەیە دەدرێت، رۆژی یەكشەممە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بولەنت ئارنج ئەم دەنگویانەی رەتكردەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی توركی بڵاویكردۆتەوە كە دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی ئاكەپە لە ئەستەنبۆڵ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا حوسێن چەلیك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەنگۆی ئامادەكاری حكوومەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت رەد كردووەتەوە و گوتویەتی: هیچ بەرنامەیەكی حكوومەت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە.

حوسێن چەلیك لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە ئەگەری ئەوە هەیە كە لە ساڵی داهاتوودا سێ هەڵبژاردن لە توركیا ساز بكرێت، بەڵام تا ئێستە هیچ جۆرە گفتوگۆیەك لە سەر هەڵبژاردنی پێشوەخت نەكراوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار