٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بارودۆخی ئەنقەرە دووبارە ئاڵۆز بوویەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info   / هاوكات لەگەڵ گەڕانەوەی سەرۆك وەزیری توركیا بۆ ئەنقەرەی پایتەخت، خۆپیشاندانەكانی مەیدانی قزڵ ئای ئەو شارەیش دەستیان پێكردەوە و شەڕ و پێكدادان لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندانەكانیش هاتە ئاراوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە هاوكات لە گەڵ گەڕانەوەی سەرۆك وەزیری توركیا بۆ ئەنقەرە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی قزڵ ئای ئەو شارە دەستیان پێكردووەتەوە و خۆپیشاندەرەكان ویستوویانە ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بەرەو نووسینگەی سەرۆك وەزیر ببەن هەر بۆیە پۆلیس دەستی بە هێرش دژی خۆپیشاندەرەكان كردووە و لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرەكاندا رووی داوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی بەرفراوان بوونی بازنەی شەڕ و خۆپیشاندانەكانی مەیدانی قزڵ ئای، هێزێكی زۆری ئەمنیش بە مەبەستی كونترۆڵ كردنی بارودۆخەكە روانەی ئەو مەیدانە كراوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە ماوەی 13 رۆژە لە توركیا خۆپیشاندانی جەماوەری هەیە و ئەم خۆپیشاندانانە سەرەتا لە ئەستەنبۆڵ دەستیان پێكرد و ئێستەیش سەرەڕای بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكان لە ئەستەنبۆڵ لە چەند شاری دیكەی توركیا وەكو ئەنقەرە ئەو خۆپیشاندانانە بەردەوامن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار