٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. فراكسیۆنی مواتن و ئەحرار لە سەر پێكهێنانی حكوومەتی ناوخۆیی لە بەغدا رێككەوتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ سەرچاوەیەگی ئاگادار ئاشكرای كرد كە فراكسیۆنەكانی ئەحرار و مواتن و موتەحیدون لە رێگەی هاوپەیمانیەكەوە رێككەوتوون كە حكوومەتی ناوخۆیی لە بەغدا پێكبهێنن و دەوڵەتی یاساش لەو پارێزگایە دەبێتە ئۆپۆزسیۆن. دوای ئەوەی رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر و فراكسیۆنی مواتن بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم گەیشتنە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكوومەتی ناوخۆیی لەو پارێزگایانەی كە زۆرینەیان بەدەستهێناوە. هاوپەیمانییە نوێیەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بەناوی لە پێناو بەغدا دایە و لەكۆی پەنجا و هەشت ئەندامی ئەنجومەنەكە هاوپەیمانییە نوێیەكە لە سیی و پێنج ئەندام پێكهاتووە بەپێی ئیئتیلافە نوێیەكەش پۆستی پارێزگاری بەغدا دراوەتە رەوتی سەدر و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكەش بۆ موتەحیدون و پۆستی جێگرانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنیش بۆ كوتلەكانی دیكە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار