٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیبیا.. سەرۆك ئەركانی سوپا دەستی لە كاركێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ عەلی زێدان سەرۆك وەزیرانی لیبیا ڕایگەیاند كە لێكۆڵینەوە لە شەڕوپێكدادانەكانی شاری بەنغازی ڕۆژهەڵاتی لیبیا دەكات و هەروەها جەختیشی لە سەر ئەوە كردەوە كە پێویستە چارەسەرێك بۆ كێشەی بڵاوبونەوەی دیاردەی چەك هەڵگرتن لە وڵات دا بدۆزرێتەوە ئەمەش بۆ دووبارەنەبوونەوەی نمونەی ئەو جۆرە رووداوانە. هاوكات هەر سەبارەت بە رووداوەكە كە سیی و یەك كوژرا و زیاتر لە پەنجاو هەشت برینداری لێكەوتەوە، شایەد حاڵانی رووداوەكە ئاشكرایان كرد كە شەڕوپێكدادانەكە كاتێك روویدا كە بە دەیان كەس لە بەرامبەر بارەگای میلیشیای كەتیبەی دەرعی لیبیا خۆپێشاندانیان كرد و داوایان كرد كە دیاردەی چەكداری و میلیشیاكان نەمێنێت. نمونەی ئەو جۆرە شەڕوپێكدادانە جاری یەكەم نییە كە لە شاری بەنغازی روودەدات و بەڵكو پێشتریش بە دەیان هەزار كەس لە دانیشتوانی شارەكە لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو داوای وەدەرنانی گروپ و میلیشیا چەكداریەكانیان كرد و لای خۆشیەوە حكوومەتی لیبیا لە هەوڵی دانانی سنوورێكە بۆ هەژموونی میلیشیاكان كە رۆژ بە ڕۆژ لە زیادبوون دان. لە بەرامبەر ئەو شەڕو پێكدادانەی نێوان خۆپێشاندەران و میلیشیاكان، لە كاردانەوەیەك دا یوسف ئەلمەنقوش دەستی لە كاركێشایەوە. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆنگرەی نیشتمانی گشتی واتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئاشكرای كرد كە سەرۆكی گشتی ئەركانی سوپای لیبیا دەستی لە كاركێشاوەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار