٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، پێشوازی لە دیدارەكەی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info/باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا پێشوازی لە كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە شاری هەولێر كرد ئەمەش دەقەكەیەتی: ئێمە پێشوازی لەو كۆبوونەوە و دیدارانەی ئەمڕۆی شاری هەولێر و كۆبونەوەی نێوان بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەكەین. ئەو كۆبونەوانە مانای ئەوەیە كە سەركردە عێراقییەكان پابەندن بە بەهێزبوونی دەوڵەتەكەیان بە پێی دەستووری عێراقی و هەروەها گۆشەگیكردنی تیرۆر و كۆمەڵە تاوانكارەكان؛ كە هەوڵی چاندنی فیتنەی مەزهەبی دەدەن. ئێمە چاوەڕێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە پارێزگاكانی ئەنبار و مووسڵ و هەروەها سازكردنی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەفتەكانی داهاتوودا. هاوكات دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو ئاستی توندوتیژیەكان بەرزبویەوە، كە تێیدا كۆمەڵە چەكدارەكان و ڕێكخراوی قاعیدە لە عێراق بەرپرسیاربوون لێیی، ئێمە بە دیدگایەكی ڕوونەوە هانی سەركردە عێراقیەكانمان دا كە عێراقێكی فیدڕاڵی و دیموكراتی یەكگرتوو بنیادبنێن و ئەمەریكاش بە چالاكی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی و گەلی عێراقی دەمێنێـتەوە، بۆ پتەوتركردنی بەرژەوەندییەكانی نێوان هەردوولا بەو جۆرەی كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ستراتیژیدا دیاری كراوە و هەروەها پابەندبوون بە پڕەنسیپەكانی دیموكراسیەت بە گوێرەی دەستووری عێراقی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار