٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لوبنان .. لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران، كەسێك كوژرا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

بەیروت-KDP.info/ دوای ئەوەی لە شاری بەیروتی پایتەختی وڵاتی لوبنان لە بەردەم كونسڵخانەی ئێران لەو وڵاتە خۆپێشاندانێك بۆ سەركۆنەكردنی دەستوەردانی حزبوڵای لوبنانی لە كاروباری سوریا ئەنجامدرا، لە روبەڕووبونەوەیەك دا كەسێك كوژرا و سێی دیكەش برینداربوون. ئەو رووداوەش لە كاتێك دایە كە شاری بەیروت دوو جۆرە خۆپێشاندانی بە خۆیەوە بینی یەكێكیان دژی حزبوڵڵای لوبنانی ئەوی دیكەشیان بۆ لایەنگری حزبوڵڵای لوبنانی ئەنجام دران. لە لایەكی دیكەوە سوپای لوبنانی بڵاوبونەوەی خۆی لە شەقامەناوخۆیەكانی شاری تەرابلووس بە هێز تركرد ئەمەش بۆ رێگری كردن لە روبەڕووبونەوەی هەردوو ناوچەی بابولتەبانە و جەبەل موحسین كە بە هۆی تەنگژەی سووریاوە ناو بە ناو شەڕوپێكدادان لە نێوانیان دا روویدا.

هەواڵی پەیوەندیدار