ئینتیسار جبوری: به‌م نزیكانه عێراقییه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌دات بۆ ناو حكوومه‌ت

به‌غدا-KDP.info/ ئینتسار جبوری ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند به‌م نزیكانه فراكسیۆنی عێراقییه كۆده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردانی كۆتایی سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زیرانی عێراقییه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ، داواشی كرد كه مالكی و نوجه‌یفی كۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا .
جبوری له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند به‌م نزیكانه فراكسیۆنی عێراقییه و ئه‌ندامه‌كانى تاوتۆێی بابه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زیرانی خۆی ده‌كات بۆ نێو حكوومه‌ت و بڕیاری كۆتایی له‌مباره‌وه وه‌رده‌گیرێت .
جبوری روونیشیكرده‌وه كه بارودۆخی ئێستای سیاسی عێراق پێویستی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نوری مالكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان .




