كۆریای باكور.. دەسپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان هەر دوو كۆریا دوای 2 ساڵ

KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە بەرپرسانی باڵای كۆریای باكور و كۆریای باشور دوای تێكچوونی پەیوەندیەكانیان، دوای دوو ساڵ دانوستانی راستەوخۆیان لە سەر سنوری هەر دوو وڵات، لە گوندی پانمۆنجۆم دەسپێكردەوە. هاوكات ئاژانسەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشدا كە ئامانج لە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان باشتر كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوو وڵات و كردنەوەی ناوچەی بازرگانی كائیسۆنگە، كە لە لایەن كۆریای باكورەوە داخرابوو. جێی باسە دوای ئەوەی كۆریای باكور تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی دەستپێكرد، ئالۆزی كەوتە نێوان پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات.




