ئاكەپەش لە دژی خۆپیشاندانەكانی تەقسیم دەست بە خۆپیشاندان دەكات

ئەستەنبۆڵ-KDP.info/هاوكات لەگەڵ بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ و چەندین شاری دیكەی توركیا، پارتی داد و گەشە پێدان (ئاكەپە)یش رۆژی یەكشەممە بریاری داوە كە لە ئەنقەرە و ئەستەنبۆل دەست بە خۆپیشاندانی جەماوەری بكات.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئینتێرنێت خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە دوای كۆتای هاتنی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی ئاكەپە كە رۆژی شەممە دەستیپێكردبوو، ئەو پارتەیش دەستی بە ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانی جەماوەری كردووە.
لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی ئاكەپەدا خۆپیشاندانەكانی توركیا شرۆڤە كراون و ئاكەپەیش بە مەبەستی وەڵامدانەوەی ئەم خۆپیشاندانانە بریاری داوە كە لە كاتی گەڕانەوەی ئەردوغان بۆ ئەنقەڕە دەست بە خۆپیشاندانێكی جەماوەری بكات و دواتریش لە ئەستەنبۆڵ خۆپیشاندانێكی دیكە رێك بخات.




