كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ

دوای نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له هه‌ولێر به‌ڕێز مسعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نورى مالیكى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبوونه‌وه . دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانى و نورى مالیكى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شه‌یان ساز كرد .
سه‌ره‌تا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێراى به‌خێر هێنانى نورى مالیكى و شاندى حكوومه‌تى عێراق بۆ شارى هه‌ولێر، سه‌ردانه‌كه‌ى به گرنگ وه‌سف كرد و رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ لابردنى كۆسپ ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا .
| سه‌رۆك بارزانى: ده‌ستوور تاكه رێگا و مه‌رجه‌عى هه‌مووانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان |
سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى كرده‌وه كه ده‌ستوور تاكه رێگا و مه‌رجه‌عى هه‌مووانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان و ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه له‌گه‌ڵ شاندى حكوومه‌تى عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئالیه‌تێك رێككه‌وتوون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ى باڵا و فه‌رعى له نێوان هه‌ر دوولا بۆ به‌داواداچوونى كێشه‌كان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌كردنیان پێك ده‌هێنرێت .
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕوونیشى كرده‌وه كه نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ئارادایه. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نوورى مالیكى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق وێراى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌ولێر، رایگه‌یاند: به ئامانجى چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى گشت دۆسیه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌نجام داوه .
گوتیشى: بۆ ئه‌وى عێراقێكى سه‌قامگیر و دیموكرات و فیدراڵى هه‌بێت پێویسته گشت كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن . سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتیشى: له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكارى و رووداوه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها كاریگه‌رى ئه‌و رووداوانه‌یان بۆ سه‌ر عێراق تاوتوێ كردووه.
دەقی كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
سەرۆكی كوردستان لەدەستپێكی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەخێرهاتنی سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری كرد و دووپاتیكردەوە دەستوور حەكەمی چارەسەركردنی هەموو گرفتێكە و پێویستە هەمیشە پەنای بۆ ببردرێت و گوتی:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
لەبەراییدا بەخێرهاتنێكی گەرمی سەردانی بەڕێز سەرۆك وەزیران برای بەڕێز نوری مالیكی و برایان جێگرانی سەرۆك وەزیران و وەزیران و برایانی یاوەری دەكەم، بەناوی خۆم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان وگەلی كوردەوە بەخێرهاتنتان دەكەم، ئەو سەردانەتان بەسەردانێكی زۆر گرنگ دەزانین و سەرەتایەكە بۆ نەمانی هەموو گرفتەكان پەنا بەخوا.
لەكۆبوونەوەكانمان و لەدیدارمان لەگەڵ جەنابی سەرۆك وەزیران لەسەر ئەوە ڕێككەوتین هەموو ئەو لیژنانە كارا بكەین، كە ڕێككەوتنی لەسەر كرابوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەموو ئەو گرفتانەی هەن. هەروەها لەسەر چارەسەركردنی هەموو ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە بەشێوەیەكی گشتی ڕێككەوتین، جگە لەوەش لەسەر ئەوە ڕێككەوتین بە شێوەیەكی برایانە و بەگیانی هاریكاری بۆ چارەسەركردنی هەموو گرفتەكان ڕێككەوتین بەگەڕانەوە بۆ دەستوور وەكو حەكەمێك بۆ هەموو ئەو ناكۆكییانەی، كە ڕەنگە ڕووبدەن وئاساییشە ڕووبدەن، بەڵام هەردوولامان لەسەر ئەوە سورین كە هەموو ناكۆكییەكان لابەرین و بۆ هەر جیاوازییەك بۆ دەستوور بگەڕێینەوە. جارێكی دیكە بەخێرهاتنی ئێوە دەكەم وبەخێربێن.
پابەندبوون بە دەستوور
پاشان نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لەوتەیەكدا ستایشی ڕۆڵی خەباتگێڕانەی گەلی كوردی كرد و دووپاتیكردەوە پێویستە دەستوور ببێتە تاكە ڕێگا بۆ ئەوەی هیچ یەك لەپێكهاتەكانی عێراق فەرامۆش نەكرێت و هەموولایەك بەیەك چاو سەیر بكرێت و دووپاتیكردەوە، كە پێویستە هەموو كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە و كیمیاباران قەرەبۆ بكرێنەوە و گوتی:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
سڵاوی خواتان لێبێت . ئەوپەڕی ڕێز و سوپاسم پێشكەشی برای بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەت دەكەم، كە سەردانێكی دۆستانە و برایانەیان بۆ ئێمە ڕێكخست و هەموو كەشوهەوایەكی ئیجابیان بۆ ئەوە ڕێكخست، كە ئەو سەردانە ئامانجدار بێت و ببێتە وێستگەیەكی دیكەی هاوكاری و كاری هاوبەش و كردنەوەی دۆسێی گرنگ بەتایبەتی لەبارەی پەیوەندیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان وحكوومەتی فیدراڵ و هەموو ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە. وەكو برای بەڕێز كاك مسعود ئاماژەی پێدا ئێمە بەشێوەیەكی گشتی باسی عێراقمان كرد، گرنگە بۆ ئێمە عێراق سەقامگیر بێت وناوچەكە ئارام بێت وعێراقێكی دیموكرات وفیدراڵ دروست بكەین بەو دەستوورەی كە دەبێ بیپارێزین.
هەر لەم دیدارەدا باسی پەرەسەندنەكانی ناوچەكەمان كرد و تیشكمان خستەسەر ئاسەوار و مەترسییەكانی كرد بۆ عێراق، هەروەها چۆن دەتوانین ڕووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببینەوە بەشێوەیەكی هەماهەنگیانە لەعێراق دووری بكەینەوە و دیاردەی ناسەقامگیری لە عێراق دووربخەینەوە.
لەسەردانی پێشووی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا شتی زۆر هاتە بەرهەم ولیژنە بۆ چارەسەركردنی هەموو گرفتەكانی نێوان بەغدا و ناوەند پێكهات و ڕێككەوتن لەبارەی ناوی ئەندامانی ئەو لیژنانە كرا، كە ئەركیان ئەوەیە گرفتە هەڵواسراوەكان چارەسەر بكەن لەسەر بنەمای ویستی هاوبەش بۆ گەڕانەوەی كەشوهەوای هاوكاری وگەڕان بەدوای هاوبەشییەكان و كاراكردنی ئەو توانایانەی هەمانە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، ئێمە باسی یەك پێكهاتەمان نەكرد، بەڵكو باسی هەموو عێراقمان كرد، بەڵام من ئێستا كە لە هەولێرم لەپایتەختی هەرێمی كوردستان‌م ئەوپەڕی ڕێز وخۆشەویستیم بۆ گەلی كورد دووپاتدەكەمەوە و ئەو پەڕی ڕێزم بۆ خەبات ومێژووی تێكۆشانی ئەو گەلە هەیە، كە زۆری لەدەست حكوومەتەكانی پێشوو چەشت وشەهیدی زۆری بەخشی لەهەڵەبجە، لەهەڵمەتەكانی ئەنفال و ئەوكاتیش چوارچێوەی تاوان ئەوەندە فراوان بوو كە گەیشتبووە هەموو تاكێكی كورد، كاتێكیش وڵاتێك بەم قۆناغە وبەم دیكتاتۆرییەتە تێپەڕی پێم باشە هەردوولامان وەكو حكوومەتی فیدراڵ وحكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی یارمەتی بۆ كەسوكاری قوربانیانی تاوانی ئەم ڕژێمە دیكتاتۆرییە پێشكەش بكەین چ قوربانیانی هەڵەبجە یان ئەنفال یانیش گۆڕە بە كۆمەڵەكان و ڕاپەڕینی شەعبانی و هەموو ئەوانەی ڕژێم هەموو جۆرە تاوانێكی كوشتنی لەگەڵدا ئەنجامدان، پێویستە بۆ ئەم قوربانیانە لەبودجەی فیدراڵی بودجەیەكی تایبەتیان بۆ دابندرێت بۆ ئەوەی كەمێكیش بێت خەم وئازاریان كەمبكاتەوە.
پرسی دیكەی زۆریش هەن، كە پێویستییان بە چارەسەرە، لەوانەش دۆزینەوەی كەشوهەوای ئیجابی وەكو دەستپێك بۆ هەموو ئەو كارەی دەمانەوێ لەنێوان هەرێمی كوردستان وحكوومەتی فیدراڵ لەچوارچێوەی عێراقدا بیكەین، پاشان لەڕێگەی لیژنەكانەوە هەموو ئەو هاوبەشییانە بخرێنە ڕوو، ئامانجمان گەیشتنە بۆ ئارامی وسەقامگیری وبڕیارمانداوە بگەینە كامڵبوون بە پشت بەستن بەدەستوور وبەرژەوەندیی هاوبەش بۆ خزمەتی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە بەبێ فەرامۆشكردنی هیچ پێكهاتەیەك.
ڕێككەوتن لەسەر دانانی لیژنە
سەرۆكی كوردستان دووپاتیكردەوە هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون لیژنەی باڵا ولیژنەی لاوەكی بۆ چارەسەریی كێشەكان هەبێت و گوتی: ئەو لیژنانە هەموو گرفتەكان دیراسەت دەكەن و بۆ چارەسەركردنی هەموو گرفتەكان دەستبەكاردەبن.
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
مالیكی بوونی هەڵەبجەی شەهیدی بەپارێزگا بە كارێكی زۆر باش وەسفكرد ونیشانیدا ئەو شارە شایەدی تاوانی سەردەم بووە بە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەدژی مرۆڤایەتی، بۆیە ئەم هەنگاوەی بە شتێكی باش زانی بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدانی وگوتی: هەڵەبجە شایستەی ئەوەیە ببێتە پارێزگا و لەلای ئێمەوە وەكو حكوومەتی فیدراڵ پاڵپشتیی ئەو بیرۆكەیە دەكەین و دەیگەیەنینە لایەنی پەیوەنددار بەڕێگەی یاسایی و پەنا بەخوا لەمبارەیەوە هاوكار دەبین.
سەردانی هاوبەش لەنێوان سەرۆك بارزانی و مالیكی
سەرۆك بارزانی دووپاتیكردەوە زۆر ئاساییە جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكات و سەرۆك وەزیران سەردانی كوردستان بكاتەوە و گوتی: بەڵێ، من دەچمە بەغدا و برای بەڕێز ئەبو ئیسرا دێتەوە هەولێر ولە هەولێریش دوورتر دەچین و دەچینە بارزان وڕەواندز و هەموو ناوچەكانی دیكە.
هەر لەمبارەیەشەوە مالیكی گوتی: پەنا بەخوا لە زووترین كاتدا بەڕێز باوكی مەسرور دێتە بەغدا، ئێمە دوو دەوڵەت نین، بەڵكو براین وپێویستە هەمیشە سەردانی یەكتر بكەین و ئەمەش شتێكی ئاساییە، بێگومان لیژنەكانیش هەریەكە و بەپێی كارەكانی خۆیان جارێك لەبەغدا دەبن و جارێكیش لە هەولێر.
میكانیزمی قەرەبۆكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال
لەبارەی میكانیزمی قەرەبۆكردنەوەی كەسوكاری كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال وكۆمەڵكوژییەوە د.مالیكی ئەوەی دووپاتكردەوە، كە ئەو مەسەلەیە لەكاتی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا باسی لێوەكرا و گوتی : كاتێك كاك نێچیرڤان سەردانی بەغدای كرد ئەو مەسەلەیە ورووژێندرا و تەنانەت باس لە قەرەبۆكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی كوردستان و باشوور وناوەڕاستی عێراق كرا، سەددام حوسێن لەغەدركردندا دادپەروەر بوو، هەبوونی وەزارەتێك بۆ كاروباری شەهید وئەنفالكراوان لەهەرێمی كوردستان و دەزگای شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەبەغدا شتێكی باشە، بەڵام پێویستە ڕێككەوتن لەسەر ئەوە هەبێت، كە بەشێوەیەكی یەكسان هەموو ئەوانەی زەرەرمەندن قەرەبۆ بكرێنەوە بە هەموو شێوەیەك بە یاسایەكی یەكگرتوو و بودجەیەكی یەكگرتوو نەك تەنها لەڕووی ماددییەوە، بەڵكو لەڕووی خوێندن و چارەسەریی تەندروستی وزۆر شتەوە.
ناكۆكییە دەستوورییەكان
سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ نەیشاردەوە پرسی هەمواركردنەوەی دەستوور پرسێكی زەحمەتە و پێویستیی بە ڕای خەڵكەوە هەیە تەنانەت بۆ یەك پیتیش بێت وگوتی: ئێمە لەسەر چەند پرسێكی وەكو پرسی پێشمەرگە و ماددەی 140 قسەمان كرد، بەڵام بەهەبوونی ئەوەلیات بۆ چارەسەركردنیان، بۆ نموونە لەبارەی پرسی ماددەی 140ـەوە ئێمە ئەمساڵ بەنیازین سەرژمێریی گشتی ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی مەسەلەكە یەكلایی بكەینەوە. هەروەها ئێمە پێویستیمان بەكاراكردنی یاسای سنووری پارێزگاكانە كە لەلایەن جەنابی سەرۆك كۆمار خوا شیفای بۆ بنێرێت پێشكەشكراوە وداوا لەپەرلەمان دەكەین كارای بكاتن كە سنووری پارێزگا و سەرژمێریمان بوو، ئەو مەسەلەیە زۆر بەشێوەیەكی سادە یەكلایی دەكرێنەوە. بەڵام بەگشتی پێویستیمان بە تەفاهوم و متمانەی هاوبەش ونییەتی هاوبەشە بۆ گەیشتن بەچارەسەریی تەواو. من ناڵێم من وكاك مسعود داری سیحریمان پێیە، بەڵام بەكاری هاوبەش ومتمانەی هاوبەش دەتوانین چارەسەریی تەواو بۆ هەموو گرفتەكان بدۆزینەوە و لەسەر ئەوەش ڕێككەوتین ئەوەی ئەمڕۆ نەمانتوانی چارەسەری بكەین لەچارەسەركردنی ڕەشبین نەبین و ئەگەر پێشەكی و یاسای پێویست بێت دەیكەین ونامانەوێ گرفت بمێنێن.
مەسەلەی پێشمەرگە
سەرۆك بارزانی گوتی: یەكێك لەو لیژنانەی كە هەن لەبواری سەربازی وئەمنیدا كاردەكەن، بێگومان هەماهەنگی و هاوكاری لەمبارەیەوە دەكرێت.
بۆ بینی ته‌واوی كۆنفرانسه‌كه به‌ڤیدیۆ سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه:
http://www.kurdistantv.net/Default1.aspx?page=articles_slide_show&c=slideshow&id=107683




