٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمرۆ لە بەغدا 23کەس کوژران و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا –  KDP.info/  تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە ناوچەی کازمییەی بەغدا 23کوژرا و برینداری لێکەوەتەوە ,سەرلەبەیانی  ئەمرۆ یەکشەممە تێرۆریستێکی خۆکوژ لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوە و لە دەروازەیەکی گەرەگی کازمییەی بەغدا کە ناوچەیەکی شیعەنشینە، خۆی تەقاندەوە بەهۆیەوە وەک ئامارە سەرەتاییەکاندەری خستووە 7کەس کوژران و 16کەسی دیکەش بریندار بوون .ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە تەقینەوەکە شوێنێکی ئاینی شیعەکانی کردۆتە ئامانج و لە یەکێک لە دەروازەکانی گەرەکی کازمییە روویداوە و  بەهۆیەوەش   7کەس کوژران و 16کەسی دیکەش بریندار بوون، شایەنی باسە : لە   مانگی نیسانی رابردووە و تا بە ئەمرۆ دەگات نزیکەی دوو هەزار کەس لە رێگای کردەوە تیریستییەکانەوە کە هەردوو پیکهاتەی شیعەو سوننەی لە عێراق کردۆتە ئامانج کوژران و بریندار بوون .

هەواڵی پەیوەندیدار