٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر –  KDP.info /  سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندیکی باڵا کە خۆی لە وەزیران و دەیان راوێژکاری حکوومەتی عێراق پیک هاتبوو ، گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن  سەرۆكی هەرێمی كوردستان وکۆسرەت رەسول جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و   سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی کرا ، بریارە لە سەردانەکەیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیراڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و هەروەها بڕیارە  کۆبوونەوەیەکی  ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەولێر سازبکات ، شایەنی باسە دوێنێ لە دیدارێکی لە گەل کەناڵی ئەلعراقییە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی: من هیچ کێشەیەکی شەخسیم لە گەل بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار