سەدر: مالكی ته‌له‌فۆنی كرد، نەك من

سەرچاوەیەك لە سومەریەنیوز ئاشكرای كرد كە موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردۆتەوە كه ئەو ده‌ستپێشخه‌ری كردبێت و بەتەلەفۆن په‌یوه‌ندی بە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانەوە كردبێت.
سەرچاوەیەك لە سومەریەنیوز ئاشكرای كرد كە موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌وه‌لاَمی پرسیاری یه‌كێك له‌په‌یڕه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ڕاستی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌باس له‌وه ده‌كه‌ن ئەو ده‌ستپێشخه‌ری كردبێت و بەتەلەفۆن په‌یوه‌ندی بە مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانەوە كردبێت، رایگەیاند كه مالكی په‌یوه‌ندی پێوه كردوه نه‌ك سەدر، هەروەها موقتەداسەدر ئەوەشی ئاشكراكردووە كە: مالكی له په‌یوه‌ندیه‌تەلەفۆنیەكەدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام كازم سه‌ره‌خۆشی لێكردوه‌و باسیان له‌به‌رده‌وامی په‌ویه‌ندیه‌كانیان كردوه‌و هیچی ترباس نەكراوە.
ئه‌وه‌ش له‌دوای ئەوەوەدێت كه 14ی ئەم مانگە حه‌لیم زوهه‌یر كە به‌رپرسێكی حزبی ده‌عوەیە به سۆمه‌ریه نیوزی ڕاگه‌یاندبوو: موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندی به نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانەوە كردوه، هه‌روه‌ك تەئكیدیشی له‌وه‌كردۆتەوە كه دوای ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه قه‌یرانه سیاسیه‌كانی عێراق به‌ره‌و چاره‌سه‌ردەچن.




