نێچیرڤان بارزانی: حکوومەتی هەرێم جەخت لەسەر پێشكه‌وتن لە بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و ئاسایش و وزه و ژێرخان دەکاتەوە

ئێواره‌ی شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2013 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌شداری له ڕێوره‌سمی ده‌رچوونی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر كرد كه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی ده‌زگای سابیس و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی شوه‌یفات و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌روه‌رده‌یی و دایك‌وباوك و كه‌سوكاری ده‌رچووان به‌ڕێوه چوو.
له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی ده‌زگای سابیس؛ سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه ئه‌و قوتابخانه‌یه ساڵی 2006 به ده‌ستپێشخه‌ری و پشتگیریی ئه‌و دامه‌زرا.
دواتر نێچیرڤان بارزانی به‌م بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، تیایدا وێڕای پیرۆزباییكردن له ده‌رچووان، باسیشی له هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری پێشووتری په‌روه‌رده كرد بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه و گوتی: ئه‌م قوتابخانه‌یه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكار له ڕووی دیسپلن و پابه‌ندبوون به ڕێنمایی و ڕێساكانی قوتابخانه‌وه. ئه‌و ژینگه ته‌ندروسته‌ی له نێوان قوتابیان هه‌یه؛ توانیویه‌تی سیسته‌مێكی تازه‌ی خوێندن بێنێته ئاراوه، بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له ته‌واوی تیمی ئه‌كادیمی و كارگێڕیی سابیس ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "بۆ به‌رده‌وامبوون له كاروانی پێشكه‌وتن؛ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانجی ستراتیژی بۆ دابینكردنی داهاتوویه‌كی خۆشگوزه‌ران و ئارام بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه. ئه‌و ئامانجانه‌ش بریتین له په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئاسایش، ووزه، ژێرخان و چه‌ندین كه‌رتی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی".
| بۆیه داواتان لێده‌كه‌م هه‌موو كاتێك ته‌نها بیر له كوردستان بكه‌نه‌وه، سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به ئێوه‌وه به‌نده |
دواتر سه‌رۆك وه‌زیران ڕووی له دایكوباوكان كرد و گوتی: "ئێستا ساتێكی پڕ له خۆشی و ئاسووده‌یی یه بۆ ئێوه، گه‌لی كوردستان چه‌ندین ساڵ خه‌باتی كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند به‌ره‌وپێشه‌وه چووین. ئێمه له هه‌رێم به جددی كارمان كردووه بۆ دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو، بۆ مسۆگه‌ركردنی ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه جێی سه‌ربه‌رزیی هه‌موومان بێت. ئه‌م ده‌رچووانه‌ش هه‌وڵی جددییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن كه بۆیان ڕه‌خساوه".
پاشان نێچیرڤان بارزانی به ده‌رچووانی گوت: "ئێمه شانازی به ئێوه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه ئێوه به دڵنیاییه‌وه سه‌ركرده‌ی ئاینده و دواڕۆژی كوردستانن. خێزان و خانه‌وه‌ده‌كانتان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ن. وا بیر مه‌كه‌نه‌وه كه ده‌رچوون؛ واته كۆتایی خوێندن، به‌ڵكوو ئه‌وه سه‌ره‌تای ڕێگایه. ئێوه بناغه‌یه‌كی به‌هێزتان دانا بۆ فێربوون، بۆیه پێویسته لێهاتوویی و توانا و به‌خششی خۆتان به‌كار بێنن بۆ زانست و تایبه‌تمه‌ندیی زیاتر و خزمه‌تی زیاتری ووڵاته‌كه‌تان. دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه نابێ به‌ته‌نها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی شوه‌یفات بن، به‌ڵكوو ده‌بێ شاره‌زایی ته‌واو له بوارێكی تایبه‌تدا به‌ده‌ست بهێنن، كه چه‌ند ساڵی داهاتوو هه‌موو هێز و توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بواره ده‌ستنیشان بكه‌ن كه خۆتان ده‌تانه‌وێ".
هه‌روه‌ها داوای له ده‌رچووان كرد هه‌موو كاتێك ته‌نها بیر له كوردستان بكه‌نه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌وانه‌وه به‌نده و بژاره‌كانی ئه‌وان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ وێناكردنی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان. بۆیه‌شه كه ئه‌وان ده‌چنه شوێنێكی تازه، زانست و بیرۆكه‌ی نوێ فێر ده‌بن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چۆن ده‌توانن ئه‌و زانست و زانیاریانه بخه‌نه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌تانه‌وه. وه‌كوو تاكێك ڕه‌چاوی ئه‌و سووده بكه‌ن كه ده‌ستتان ده‌كه‌وێت و بیگه‌یه‌ننه گه‌ل و ووڵاته‌كه‌تان.
دوای وتاره‌كه‌شی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قو‌تابخانه‌كه و سه‌رۆكی ده‌زگای سابیس و وه‌زیری په‌روه‌رده، بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی به‌سه‌ر ده‌رچوواندا دابه‌ش كرد. جێی باسه قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر ساڵی 2006 دامه‌زرا و بڕوانامه‌كه‌شی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانپیانراوه و ده‌رچووان له زانكۆكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه ده‌توانن درێژه به خوێندن بده‌ن، بڕیاریشه سێ یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌م خوله‌ی ده‌رچووان له‌سه‌ر حیسابی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن.
ئەمەش دەقی وتارەکەیەتی:
مامۆستایانی به‌ڕێز..
كه‌سوكاری قوتابیان، میوانه به‌ڕێزه‌كان
ئێواره‌تان باش و هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن، به‌سه‌ر چاو
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی یه‌كه‌م پۆلی قوتابیانی قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر، به‌شدار ده‌بم. به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی له به‌ڕێز كارل بوستانی سه‌رۆكی ده‌زگای سابیس بكه‌م بۆ تێڕوانین و ده‌سپێشخه‌ریی ئه‌و له بواری په‌روه‌رده‌دا له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاس و ده‌ستخۆشی و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب بكه‌م كه به ڕاستی هه‌وڵ و كۆششێكی یه‌كجار زۆری دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌مڕۆی كه هه‌موومان كۆبووینه‌ته‌وه، جێبه‌جێ ببێت. زۆر خۆشحاڵ ده‌بووم ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بووایه، به‌ڵام هه‌موومان ده‌بێ ڕێزی ئه‌و كاره گرنگه بگرین كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و وه‌زیری په‌روه‌رده بوو؛ ئه‌نجام درا، لێره له هه‌ولێره‌وه سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ به‌ڕێزیان ده‌نێرم. به دڵنیاییه‌وه به‌بێ هه‌وڵی به‌رده‌وام و پابه‌ندبوونیان، ئه‌مڕۆ ئه‌م ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌مان له هه‌ولێر نه‌ده‌بینی.
ئه‌م قوتابخانه‌یه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكار له ڕووی دیسپلن و پابه‌ندبوون به ڕێنمایی و ڕێساكانی قوتابخانه‌وه. ئه‌و ژینگه ته‌ندروسته‌ی له نێوان قوتابیان هه‌یه؛ توانیویه‌تی سیسته‌مێكی تازه‌ی خوێندن بێنێته ئاراوه، بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له ته‌واوی تیمی ئه‌كادیمی و كارگێڕیی سابیس ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها سوپاسێكی تایبه‌تی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌باح ئارام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی قوتابخانه ده‌كه‌م كه ته‌شریفی هێناوه و ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵمان به‌شداره، سوپاسی ده‌كه‌م كه بێگومان له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كجار زۆر ماندوو بووه به‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی داون، زۆر سوپاس.
| شوەیفات تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكار له ڕووی دیسپلن و پابه‌ندبوون به ڕێنمایی و ڕێساكانی قوتابخانه‌وه |
ده‌زانم و تێده‌گه‌م كاره‌كه‌تان ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ژینگه‌یه‌كی ئارامتان دابین كرد بۆ قوتابیان و كاری جددیتان كردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه منداڵانی ئه‌م قوتابخانه‌یه ببنه خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌یشتن به ده‌رفه‌تی باش له ئاینده‌دا. زۆر سوپاس بۆ كاری دڵسۆزانه‌تان له‌پێناو پێگه‌یاندنی لاوانی به‌هره‌مه‌ند و خاوه‌ن توانا له هه‌رێمی كوردستان كه به ڕاستی پێویستیمان پێیان هه‌یه.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
بۆ به‌رده‌وامبوون له كاروانی پێشكه‌وتن؛ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئامانجی ستراتیژی بۆ دابینكردنی داهاتوویه‌كی خۆشگوزه‌ران و ئارام بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه. ئه‌و ئامانجانه‌ش بریتین له په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئاسایش، ووزه، ژێرخان و چه‌ندین كه‌رتی دیكه‌ی بنه‌ڕه‌تی. پێشتر ئاماژه‌م پێ داوه، ئێستاش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ شتێك له خوێندن گرینگتر نییه. هه‌رچه‌نده له بواره‌كانی دیكه‌دا به‌ره‌وپێش بچین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانمان خاوه‌ن زانست و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش نه‌بن، ناگه‌ینه هیچ ئامانجێك.
له‌م قوتابخانه‌یه‌دا بایه‌خ به بنیادنانی كه‌سایه‌تیی خوێندكار درا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی قوتابی پشت به خۆی ببه‌ستێت و چۆنیه‌تیی گفتوگۆ و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و شیكردنه‌وه و ڕه‌وانبێژی و داواكردنی مافی خۆی؛ بزانێت. ئه‌مانه هه‌مووی مایه‌ی خۆشحاڵیی ئێمه و سه‌ربه‌رزیی خیزان و خانه‌واده‌ی ئه‌م قوتابیه به‌ڕێزانه‌ن.
بێگومان ئه‌م پۆله ده‌رچووه خاوه‌ن به‌هره و توانان، هیوادارم سه‌رجه‌م قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مان ده‌رفه‌تی ئه‌م جۆره خوێندنه پێشكه‌وتووه‌یان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت. هاوكات ده‌ستخۆشی له ده‌زگای سابیس ده‌كه‌م بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌ی گشتی له هه‌رێم. ئه‌و پڕۆژه هاوبه‌شه بۆته مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده له قوتابخانه گشتیه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له پڕۆژه‌ی PPP ـ ی هاوبه‌ش؛ له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتیدا به‌كار هاتووه.
له هه‌رێمی كوردستان ئابووریمان له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه، وه‌ك حكوومه‌ت ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین پرسیاری وورد ده‌بینه‌وه، بۆ نموونه ئێمه قوتابی و خوێندكار له قوتابخانه و زانكۆكان پێده‌گه‌ینین، به‌ڵام ئایا توانیومانه ئه‌وه‌نده پسپۆڕ و شاره‌زا پێبگه‌یه‌نین كه له بواره جیاجیاكاندا به ڕاستی پێویستیمان پێان هه‌یه؟، به‌تایبه‌تیش له كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه كاتێ ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین، ئه‌وه خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنه، چونكه ده‌بێته مایه‌ی ڕوونكردنه‌وه و به‌رچاوڕوونیی داهاتووی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی دێنه به‌رده‌م ڕه‌وتی ژیان له هه‌رێمی كوردستان. ده‌بێ هه‌موو كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی منداڵانمان هاوتا بێت له‌گه‌ڵ پێداویستی و ده‌رفه‌تی كار له هه‌رێمی كوردستان.
هیوادارم ده‌رچووانی ئه‌م قوتابخانه‌یه و ده‌رچووانی هه‌موو زانكۆ و كۆلیژه‌كان ڕه‌چاوی ئاست و پێویستیی ئه‌و توانایانه‌ی خۆیان بكه‌ن، كه له كوردستان ئێمه پێویستمان پێیه‌تی، میلله‌ته‌كه‌تان پێویستی پێیه‌تی.
دایك و باوكانی خۆشه‌ویست..
ئێستا ساتێكی پڕ له خۆشی و ئاسووده‌یی یه بۆ ئێوه، گه‌لی كوردستان چه‌ندین ساڵ خه‌باتی كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، ئه‌م ئاهه‌نگه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند به‌ره‌وپێشه‌وه چووین. ئێمه له هه‌رێم به جددی كارمان كردووه بۆ دروستكردنی كه‌شێكی گونجاو، بۆ مسۆگه‌ركردنی ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه جێی سه‌ربه‌رزیی هه‌موومان بێت. ئه‌م ده‌رچووانه‌ش هه‌وڵی جددییان داوه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن كه بۆیان ڕه‌خساوه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تیمان له هه‌ولێر دانا و دواتر به‌شدار بووین له كردنه‌وه‌ی، ئێستاش خۆشحاڵم كه ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێ به‌خشراوه له ئاهه‌نگی ده‌رچوونیدا، له‌و ئاهه‌نگه‌ی كه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌یگێڕین بۆ ئه‌م خۆشه‌ویستانه؛ به‌شدارم. قۆناغه‌كان سه‌ركه‌وتووانه به‌ره‌وپێش چوون و ئه‌مڕۆ بووین به خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خاوه‌ن زانست و به‌توانا كه پێ ده‌نێنه قۆناغێكی دیكه‌ی ژیان و ئاینده له ووڵاته‌كه‌ماندا.
ده‌رچووانی ئازیز...
دوای چه‌ندین ساڵ له هه‌وڵدانی جددی، ئه‌مڕۆ كاتی ئاهه‌نگگێڕانه، بۆیه به گه‌رمی له ناخی دڵمه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر مۆله‌تم بده‌ن حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ چه‌ند ئامۆژگاریه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م.
ئێمه شانازی به ئێوه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه ئێوه به دڵنیاییه‌وه سه‌ركرده‌ی ئاینده و دواڕۆژی كوردستانن. خێزان و خانه‌وه‌ده‌كانتان شانازیتان پێوه ده‌كه‌ن. وا بیر مه‌كه‌نه‌وه كه ده‌رچوون؛ واته كۆتایی خوێندن، به‌ڵكوو ئه‌وه سه‌ره‌تای ڕێگایه. ئێوه بناغه‌یه‌كی به‌هێزتان دانا بۆ فێربوون، بۆیه پێویسته لێهاتوویی و توانا و به‌خششی خۆتان به‌كار بێنن بۆ زانست و تایبه‌تمه‌ندیی زیاتر و خزمه‌تی زیاتری ووڵاته‌كه‌تان. دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه نابێ به‌ته‌نها خاوه‌ن بڕوانامه‌ی شوه‌یفات بن، به‌ڵكوو ده‌بێ شاره‌زایی ته‌واو له بوارێكی تایبه‌تدا به‌ده‌ست بهێنن، كه چه‌ند ساڵی داهاتوو هه‌موو هێز و توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بواره ده‌ستنیشان بكه‌ن كه خۆتان ده‌تانه‌وێ.
ئێوه كه له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن، جا چ له ناوه‌وه، یان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بێت، له‌وانه‌یه ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و سه‌ختی ببنه‌وه. بۆیه داواتان لێده‌كه‌م هه‌موو كاتێك ته‌نها بیر له كوردستان بكه‌نه‌وه، سه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به ئێوه‌وه به‌نده، بژاره‌كانی ئێوه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ بۆ وێناكردنی داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئێوه كه ده‌چنه شوێنێكی تازه، زانست و بیرۆكه‌ی نوێ فێر ده‌بن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چۆن ده‌توانن ئه‌و زانست و زانیاریانه بخه‌نه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌تانه‌وه. وه‌كوو تاكێك ڕه‌چاوی ئه‌و سووده بكه‌ن كه ده‌ستتان ده‌كه‌وێت و بیگه‌یه‌ننه گه‌ل و ووڵاته‌كه‌تان. ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه بڕیاره‌كانتان ژیرانه و داهاتووشتان گه‌ش ده‌بێت.
له كۆتاییدا دووباره سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی قوتابخانه‌ی شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر ده‌كه‌م بۆ به‌رده‌وامییان، پیرۆزبایی ده‌رچوون له ته‌واوی قوتابیان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و داهاتوویه‌كی گه‌شتان بۆ ده‌خوازم.
زۆر به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو





