وهزارهتی سامانه سرووشتییهكان: بریکارەکەمان لە کار لادراوە، نەک خۆی وازیهێنابێت

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / دوێنێ وهزارهتی سامانه سرووشتییهكانی ههرێمی كوردستان له روونكردنهوهیهكیدا وهڵامی ههواڵێكی "KNN"ـی داوهتهوه و ئەوە رون دەکاتەوە کە بریکاری وەزرەتەکەیان کە دەستی لەکار کێشاوەتەوە، لە رونکدنەوەکەدا کە دانەیەکی دەست KDP.nfoکەوتووە دەڵێت: راستییەکەی ئەوەیە بەڕێزیان لە نامەکەدا لەجیاتی (بریکار) بەخۆی دەڵێت (بێکار). پرسیاری ئێمە لە بەڕێزیان ئەوەیە کە ئایا کەسێک دەسەڵاتەکانی لە ٢٥ خاڵ پێکهاتبن و کاتێک وەزیر ئامادە نەبێت لەجێگەی وەزیر بێت و وەکو ئیفادیش بڕواتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەسێکی بێکارە؟! هەر بەڕێزیان لەدوای دەستبەکاربوونی وەکو بریکاری وەزارەت بەشداریی لە تەواوی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە کێشەکانی نەوت لەگەڵ بەغدا کردووە و رەشنووسی ئەو کۆبوونەوانە واژووی بەڕێزیانی بەسەرەوەیە.
دەقی ڕونکردنەوەکە
کەناڵی KNN، لە رۆژی ٧/٦/٢٠١٣ نامەیەکی بەڕێز حەمە جەزا حەمە ساڵح، بریکاری لەکارلادراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی بڵاوکردەوە کە ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردبوو. سەبارەت بەو نامەیە روونکردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە بە پێویست دەزانین:
یەکەم: نێوبراو پێشئەوەی داوای دەستلەکارکێشانەوە بکات، وەک لە نامەکەیدا دەردەکەوێت کە داوای کردووە، ماوەیەکە لە کارەکەی لادراوە (واتە ئیقالە کراوە). ئەمەش بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتەکەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیراندا بووە. لەهەمانکاتدا داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە لە پشکی یەکێتی کەسێکی شیاو بۆ ئەو پۆستە دابنرێت.
دووەم: بەڕێزیان لە نامەکەدا لەجیاتی (بریکار) بەخۆی دەڵێت (بێکار). پرسیاری ئێمە لە بەڕێزیان ئەوەیە کە ئایا کەسێک دەسەڵاتەکانی لە ٢٥ خاڵ پێکهاتبن و کاتێک وەزیر ئامادە نەبێت لەجێگەی وەزیر بێت و وەکو ئیفادیش بڕواتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەسێکی بێکارە؟! هەر بەڕێزیان لەدوای دەستبەکاربوونی وەکو بریکاری وەزارەت بەشداریی لە تەواوی کۆبوونەوەکانی تایبەت بە کێشەکانی نەوت لەگەڵ بەغدا کردووە و رەشنووسی ئەو کۆبوونەوانە واژووی بەڕێزیانی بەسەرەوەیە.
ئەو دەسەڵاتەی بەڕێز بریکاری لەکارلادراو وەزارەت هەیبوو، بە هیچ راوێژکارێک یان بەڕێوەبەرێکی گشتی لەسەدا پەنجای ئەو دەسەڵاتانە نەدراوە. ئەو دەسەڵاتانەش لەلایەن جەنابی وەزیرەوە، بە راوێژکردن لەگەڵ خودی بریکاری پێشوو، داڕێژران و دواتر بەسەر گشت راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکاندا گشتێندراوە. بۆیە شتێک بەناوی بێکاری لە پۆستی ئەو بەڕێزەدا نەبووە، ئەگەر کارەکانی خۆی ئەنجام دابووایە.
سێیەم: بەڕێز بریکاری لەکارلادراو وەزارەت باسی کاری هاوبەش دەکات (Team Work) کە گوایە لەنێو وەزارەتدا نییە، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە هیچیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەوانەی یەکێتیشن، لەبەر ناتەندروستبوونی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵیاندا، حەزیان لەوە نەبوو کاری لەگەڵدا بکەن.
چوارەم: بەڕێز بریکاری لەکارلادراو وەزارەت لە نامەکەیدا وا پێشاندەدات کە خەمخۆری بەفیرۆ نەچوونی موڵکی گشتییە و دەیەوێ بەشێک لە مووچەکەی بگەڕێنێتەوە، بەڵام پرسیاری ئێمە ئەوەیە کە بۆچی کاتێک لە پۆستەکەیدا بوو بیری لە موڵکی گشتی نەدەکردەوە و بەردەوام داواکارییەکانی بۆ بە بەهاترین و تازەترین جۆری لاپتۆپ و ئایپاد و ئایفۆن و تەلەڤزیۆنە. هەروەها داوای ئۆتۆمبێلێی دەکرد کە ئەو جۆرە مواسەفاتەی ئەو دەیەویست لە کوردستان هەر نەبوو.
ئەو شتانەی ئەو بەڕێزە دەیەویست بۆ هیچ راوێژکارێک و بەڕێوەبەرێکی گشتی و تەنانەت خودی وەزیریش نەکراوە. هەروەها کێشەی زۆر دروست بوون لەسەر رەتکردنەوەی دامەزراندنی کەسانی نزیکی خێزانەکەی لەنێو وەزارەتدا. کە دواتر دوو کەسیانی هەر هێنا. لەسەر حیسابی وەزارەتیش شوقەکیان لە نازستی بۆیان تەرخانکرا و بگرە کەل و پەلی ناو شۆقەکەش لەسەر حیسابی وەزارەت کردرا. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە پۆستەکەی خۆی بەکارهێنا بۆ فشار خستنە سەر کۆمپانیایەکی نەوتی و داوای سەدان هەزار دۆلاری لێدەکردن، گوایە مووچەی خۆی بووە و پێشتر کاری لەگەڵ کۆمپانیاکە کردووە و لەلایان ماوە. ئەمەش دوور بوو لە راستییەوە. پێش ئەوەی بریكاری لەكارلادراو بە چەند مانگێك دەستبەكاربێت گرێبەستی هەبووە لەگەڵ كۆمپانیای گەنەل ئێنرجی و دواتر كۆمپانیاكە گرێبەستەكەیان هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی كە بوو بە بریكار ویستی ئەو پۆستەی بەكاربێنێت و فشاری خستووەتە سەر كۆمپانیای ناوبراو و داوای سەدان هەزار دۆلاری لێكردوون.
پێنجەم: بەڕێز بریکاری لەکارلادراو وەزارەت لە نامەکەیدا نووسیویەتی داوای بینینی گرێبەستەکانی نەوتی لە جەنابی وەزیر کردووە و وەزیر رازی نەبووە پیشانی بدات. ئەمە زۆرتر لە نوکتە دەچێت، چونکە هەموو کەس دەزانێت تەواوی گرێبەستەکانی نەوت دەقەکانیان لەسەر ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراونەتەوە. هەروەها جەنابی وەزیر بە بەڕێز بریکاری لەکارلادراو وەزارەتی راگەیاندبوو کە هەر گریبەستی دیکەی دەوێت دەتوانێت لە راوێژکاری تایبەتمەند بەو بوارە لە وەزارەتی وەربگرێت. ئایا ئەمە ناشەفافیەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە؟!
شەشەم: بەرێز بریکاری لەکارلادراوی وەزارەت باس لە 43 ساڵی خزمەتی وەزیفی دەکات کە دامەزرێنەری یەکەمین پاڵێوگەی نەوت بووە لە هەرێمی کوردستان و شانازیش پێدەکات. ئێمە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان رادەگەێنن کە ئێستا لە کوردستان نزیکەی 150 پالاوگەی لەهەمان شێوەی بەڵکۆ باشتریش لەوەی کە بریکاری لەکارلادراوی وەزارەت باسی لێوە دەکات کە دامەزرێنەرەکانی ئەو پاڵاوگەیە هەموو خەڵکی ناشارەزان لەبواری نەوت و تەنانەت لەبەر خرابی ئەم پاڵاوگە بچووکانە و کاریگەری زۆریان هەیە لە تێکدانی زینگە، و هیچیان مۆڵەتیان پێنەدراوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و بڕیاردراوە لەنزیکترین کاتدا هەموویان قەپاتبکرێن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
٨/٦/٢٠١٣




