دهۆك.. یه‌كه‌م كۆنفرانسى تایبه‌ت به ئه‌ده‌بى منداڵان سازكرا
دهۆك – KDP.info/ هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادى رۆژى جیهانى منداڵدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیری و هونەری منداڵان لە شاری دهۆك، بە بەشداری ئەدیبان و چالاكانی بواری منداڵ یه‌كه‌م كۆنفرانسى زانستى له باره‌ى ئه‌ده‌بى منداڵان له ژێر دروشمى (هێڤیێن ئه‌ڤڕۆ ئارمانجێن پارشه‌رۆژێ نه) ساز كرد.
كۆنفرانسەكە رۆژى پێنجشه‌ممه 6 / حوزەیران – یۆنیۆ / 2013 كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ به وتارى به‌خێرهاتنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستیپێكرد.
له وتاره‌كه‌دا رێكخەر و سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری منداڵ – دهۆك عائیشە شەوكەوت رایگەیاند: ئامانج لە سازكردنی ئەو كۆنفرانسە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەدەبیاتی نووسراوی منداڵان و هەوڵدانە بۆ دەستنیشانكردنی كەموكورتیەكانی ئەو بوارە و پێشخستنیەتی.
لە كۆنفرانسەكەدا، ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیران و چیرۆكنووس و شاعیرانی بواری ئەدەبی منداڵان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركووكەوە بەشداریان كردبوو، هەروەها لە باكوور و رۆژئاوای كوردستانیشەوە ژمارەیەك ئەدیب بانگهێشتی كۆنفرانسەكە كرابوون.
لە بارەی كۆبوونەوەی ئەدیبانی كورد، عائیشە شەوكەت گوتی: "كۆبوونەوەی ئەو ئەدیبانە هیوامان پێدەبەخشێت و گەشبینیمان دەكات بە سەرخستنی هەوڵەكانمان لە پێناو هێنانەكایەی ئەدەبێكی تەندروست تایبەت بە منداڵانی كور.
هەروەها گوتی: پێویستە هەمووان كار بكەین بۆ ئەوەی بتوانین، ستراتیژێكی هاوبەشی نیشتمانی دابرێژین بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ئەدەبی منداڵانی كورد و پێشخستنی ئەو كایە گرنگەی ژیانی منداڵانی كوردستان.
دواتر وتاری بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر و وەزرش و لاوانی دهۆك لە لایەن ئەیوب رەمەزان پێشكەشكرا و تێیدا وێڕای دەستخۆشی لە رێكخەرانی كۆنفرانسەكە، سووپاسی ئامادەبوونی ئەدیبانی هەرچوار پارچەی كوردستانی كرد و ئەو ئامادەبوونەی بە نیشانەی خەمخۆری ئەدیبان بۆ داهاتووی منداڵانی كورد وەسفكرد.
دواتر چاودێری كۆنفرانسەكە و بەڕێوبەری گشتی حەسەن سلێڤانی وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا خەمخۆری ئەدیبانی بۆ پێشخستنی ئەدەبی منداڵانی كورد و بنیاتنانی داهاتوویەكی گەش بۆ نەوەكانی داهاتووی بە گرنگ لە قەڵەمدا.
له به‌شێكى دیكه‌ى مه‌راسیمى ده‌ستپێكى كۆنفرانسه‌كه‌دا، چەند بەرهەمێكی منداڵانی سەر بە بەڕێوبەرایەتییەكە پێشكەشكران و ژنە هونەرمەندی خۆرئاوای كوردستان ئیعتدال مەحموود بە پێشكەشكردنی چەند گۆرانییەكی منداڵان مەراسیمی دەستپێكردنی كۆنفرانسەكەی بە كۆتا گەیاند.
له پانێلى یه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا، دوو سمینار به‌ڕێوه‌چوون یه‌كه‌میان سمینارى حجى جه‌عفه‌ر نووسه‌ر و ئه‌دیبى شارى دهۆك، بابه‌تێكى له ژێر ناوى (ئه‌ده‌بى زارۆ‌كان د كه‌لتورێ كوردیدا) پێشكه‌شكرد و دواتر له سمینارى دووه‌مدا ره‌جه‌ب دڵدار كه له باكوورى كوردستانه‌وه به‌شداریكردبوو، بابه‌تێكى له ژێر نانیشانى (ئه‌ده‌بیاتا زارۆ‌كان ل باكوور) پێشكشه‌كرد.
ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ، كاره‌كانى كۆنفرانس به پانێلى دووه‌م و سیمنارى حه‌مه ساڵح فه‌رهادى ده‌ستیپێكرد و له سمیناره‌كه‌یدا، باسى سه‌ربورده‌ى ده‌رچوون و كاركردنى گۆڤارى هه‌نگى منداڵانى كرد و تێیدا وێراى ده‌رخستنى لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانى گۆڤاره‌كه رایگه‌یاند، له مانگى ئازارى ساڵى 2011 حكومه‌ت به بێ هیچ بیانوویه‌ك بودجه‌ى گۆڤاره‌كه‌ى بڕی و دواى 170 ژماره گۆڤاره‌كه له ده‌رچوون وه‌ستا.
له سمینارى دووه‌مدا، نووسه‌ر و ئه‌دیبى رۆژئاواى كوردستان سه‌لام دارى بابه‌تێكى له ژێر ناونیشانى (په‌رتوكا من و زارۆكا) خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها له سممینارى سێیه‌مدا، نژین عومه‌ر حه‌سه‌ن بابه‌تێكى له باره‌ى ته‌رخانكردنى بابه‌تى ئه‌ده‌بى منداڵان له قوتابخانه‌كاندا به تایبه‌تى بابه‌تى شانۆى خسته به‌ر باس.
رۆژى هه‌ینى 7 / حوزه‌یران – یۆنیۆ / 2013، دووه‌م رۆژى كۆنفرانس ته‌رخانكرابوو بۆ دوو پانێل و له هه‌ر پانێلێكدا چه‌ند سمینارێك ساز كران.
دكتۆر چاچان جومعه، له ژێر ناونیشانى (بابه‌تێ ئه‌دبێ زارۆ‌كان ژ لایێ سایكۆلۆژى ڤه)، سمینارى یه‌كه‌مى پانێلى سه‌ر له‌به‌یانى كۆنفرانسه‌كه‌ى ساز كرد و تێیدا باسى له شێوازه‌كانى په‌روه‌رده‌كردنى منداڵان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى دێنه رێگه‌ى منداڵان كرد.
دواتر له سمینارى دووه‌مدا، بابه‌تى (به كه‌لتوور كردنى خوێندنه‌وه لاى منداڵان) له لایه‌ن نووسه‌ر و ئه‌دیبى شارى سلێمانى فه‌زیه مه‌نمى سازكرا.
سێیه‌م سمینارى ۆژى دووه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌ش ته‌رخانكرابوو بۆ پرسى (رۆژنامه‌گه‌رى منداڵان له شارى كه‌ركووك) و تێیدا نه‌وزاد عه‌لى شێخانى پوخته‌یه‌كى له باره‌ى پرسى رۆژنامه‌گه‌رى منداڵان و قوتابخانه له شارى كه‌ركووك خسته‌ڕوو.
سه‌ر له ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ، نووسه‌رى بوارى منداڵان سه‌لام باڵایى له سمینارێكدا، له ژێر ناونیشانى (رۆژنامه‌گه‌ریا زارۆ‌كان ل ده‌ڤه‌را بادینان) بابه‌تێكى پێشكه‌شكرد و ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌رى منداڵان و ئه‌و بڵاوكراوه و گۆڤارانه‌ى تایبه‌ت به منداڵان له سنووره‌كه ده‌رده‌چن خسته به‌ر باس.
كاره‌كانى یه‌كه‌م كۆنفرانسى زانستى له باره‌ى ئه‌ده‌بى منداڵان له شارى دهۆك به خه‌ڵاتكردنى به‌شداربووانى كۆنفرانس و ئاماده‌كردنى ژماره‌یه‌ك راسپارده بۆ به‌رچاوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆتایى پێهێنرا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى منداڵان له دهۆك، ماوه‌ى (8) مانگه دامه‌زراوه و ئێسته ته‌نیا 16 كارمه‌ندى هه‌یه و هێشتا بیناى تایبه‌ت به خۆى نیه و له خانووى كرێدایه و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه له لایه‌ن عائیشه شه‌وكه‌ت، ژنه چالاكى بوارى مافه‌كانى منداڵ و ژن، به‌ڕێوه‌ده‌برێت.




