موسڵ.. زیاتر لە30کەس بوونە قوربانی.

موسڵ_تایبەت بەKDP.info/سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی14پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لە سریەیی 26لە گەرەکی سەدیق کە دەکەوێتە باکوری موسڵ لەوکاتەی سەربازەکانی خەریکی مەشق بوون، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو چۆتە ناو یان و تەقیوەتەوە، لەئاکامدا 20کەس برینداربوونە، کە شەشیان ھاووڵاتی مەدەنیە و برینی ھەندێکیشیان سەختە.
سەعید مەموزینی گوتیشی:ھەر ئەمڕۆ لە ناوچەی شۆرەش بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا 11سەرباز برینداربوونە.
مەموزینی راشیگەیاند:کوری کاندیدێکی کوتلەی ئوم رەبیعەین لە شاری موسڵ بەناوی فازل رەبیعی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو دەست رێژی گوللەی لێکراوە و گیانی لە دەستداوە.




