٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: مەبەستی سەردانی مالیکی بۆ ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی رێکكەوتنە حەوت خاڵیەکەیە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی لەمیانەی سەردانەکەی نوری مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازدەکات، بەڵام سەردانەکەی زیاتر سیاسییە و مەبەستی سەرەکی لێی گفتوگۆکردنە لەبارەی جێبەجێکردنی رێکكەوتنامە حەوت خاڵییەكه‌ی لە نێوان ھەرێم و بەغدا ئیمزا کراوە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.info راگەیاند: سەردانی نوری مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان سەردانێکی سیاسییە و تایبەتمەندی خۆی ھەیە و ئامانج لێی گفتوگۆکردنە لە گەڵ سەرکردایەتی کورد لەبارەی رێکكەوتنە حەوت خاڵییەکەی پێشتر لە نێوان مالیكی و نێچیرڤان بارزانی ئیمزاکراوە.

د.رزگار گوتیشی: ئەگەر ئەو رێکكەوتنە جێبەجێ بکرێت، کاریگەری ئەرێنی نەک تەنھا بۆ کوردستان ، بەڵکو بۆ ھەموو عێراق دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خاڵانەی لەرێکكەوتنەکە ھاتووە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، ئەوە تەواوی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا چارەسەر دەکرێن.

بڕیارە سبەی نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازبکات و لە گەڵ سەرکردایەتی کوردیش چەندی دیدار ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار