بڕیارە سبەی نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/بڕیارە سبەی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە ھەولێر سازبکات.
لەمبارەیەوە سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان پەرلەمان وحکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات وکۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات ودواتریش چەند دیدارێک لە گەڵ سەرکردایەتی کورد سازبکات.
سەعد خالد گوتیشی: ئەم سەردانە ئیجابیە و دەتوانی رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خۆش بکات.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، داوای لە نوری مالیکی کرد سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئەویش ئەم داوایەی قبوڵکرد.




