٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست مستەفا: 10ی ئەم مانگە کۆتا وادیە بۆ تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییه‌کان و درێژناکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: چواری ئەم مانگە تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییه‌کان بۆ ھەلبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی ھات، بەڵام دوو جاری دیکە وادەکەیان درێژکردۆتەوە بۆ 10ی ئەم مانگە و ئەم جارە بەھیچ شێوەیەک درێژناکرێتەوە.

سەربەست مستەفا گوتیشی: ئامادەکاریان بۆ ھەلبژاردنەکان کردووە و لەم ھەفتەیەش تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و15ی ئەم مانگەش تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران دەبێت.

مستەفا رونیشیکرده‌وە، تاوەکو ئێسته‌  30قەوارەی سیاسی ناویان بۆ بەشداریکردن لە ھەلبژاردنەکان تۆمارکردووە و لەو ژمارەیەش     12قەوارەیان پەسەند کراون.

بریارە21ئەیلولی داھاتوو ھەلبژاردنەکانی پەرلەمان وسەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم لەیەک رۆژدا بەڕێوە بچن.

هەواڵی پەیوەندیدار