سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حه‌سه‌ن تۆڤی ده‌كات

به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو حه‌سه‌ن تۆڤی
سڵاوی خواتان لێبێت. به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حه‌سه‌ن تۆڤی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵانم پێگه‌یشت. هاوبه‌شی خه‌متانم. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئۆقره‌یش به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێ، ئه‌مه دوا كۆستی خانه‌واده‌كه‌تان بێت..
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




