سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی دەكات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خوشكی بەڕێزم خاتوو گوڵتەن كشاناك هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی
سڵاوی خواتان لێبێت. بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانم پێگەییشت. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیم بە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان ڕادەگەیێنم هیوادارم دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دڵۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
8ـ 6ـ2013




