وه‌زیری داد: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان رێگر نییه له‌هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای داواكاری گشتی

وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رێگر نییه له‌هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای داواكاری گشتی، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنی نراوه.
ئه‌مڕۆ شیروان حه‌یده‌ری وه‌زیری داد له حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داد كۆبۆوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی، حه‌یده‌ری له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رێگر نییه له‌هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای داواكاری گشتی، هه‌نگاویش بۆ كاراكردنی نراوه.
وتیشی: "بواره‌كه‌مان كردووه به دوو قۆناغ، قۆناغی یه‌كه‌م داواكاری گشتی داوا ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كی بۆ دانراوه تاوه‌كو داواكاری گشتی له وه‌زاره‌تی داد جیا بێته‌وه وه‌ك پێشنیاریش له ئێستادا ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قۆناغی دووه‌م پێداچوونه‌وه‌یه به یاساكه، كه له ئێستادا یاسایه‌ك پێشكه‌شكراوه، به‌لاَم پێویستی به دیراسه كردن هه‌یه، ئایا پێچه‌وانه‌ی یاساكانی تر نییه؟ ئایا جیاوازی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی تر نییه؟ بۆیه له ژێر دیراسه‌دایه.




