شوان محه‌ممه‌د: له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی

شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد "هه‌ندێ خاڵی ده‌ستووری هه‌یه په‌نای بۆده‌به‌ین و له نێو په‌رله‌مانی عێراقدا متمانه له مالیكی وه‌رده‌گرێنه‌وه و ره‌نگه موفاجه‌ئات له نێو دانیشتنی په‌رله‌مان دا رووبدات".
ئه‌و زیاتر روونیكرده‌وه "ده‌وڵه‌تی یاسا فشاری بۆ هه‌ندێ لایه‌ن بردووه، تاوه‌كو له واژووكردنیان په‌شیمان ببنه‌وه، به‌ڵام له كاتی ده‌نگدانی نێو په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك خۆی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌نگ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌ده‌ن".
شوان محه‌ممه‌د كه هاوكات په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی دیمموكراتی كوردستانه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "متمانه‌مان به ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌ماوه بێته ژێرباری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌تیكرده‌وه هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شكستیان هێنابێ له‌باره‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران. راشیگه‌یاند "ئێمه له هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وامین بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران".




