دووەمین دانێشتنی دادگاییکردنەوەی حوسنی موبارەک دواخرا

قاهیرە – : KDP.info دووەمین دانێشتنی دادگاییکردنەوەی سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک لە قاهیرە دوای دەستپیکردنی بۆ چەند خوڵەکێک دواخرا ، دانێستنەکەی حوسنی مبارەک تایبەت بوو بە کەیسی کوژرانی خۆپیشاندران لە شۆرشی ئەکتۆبەری میسر کە بووە هۆی رووخانی دەسەڵاتەکەی، ئاژانسی سی ئێن ئین بڵاویکردەوە ئەمرۆ شەممە دوای دەستپیکردنی دووەمین دانێشتنی دادگاییکردنەوەی حسنی موبارەک و دارو دەستەکەی بە تۆمەتی کوشتنی خۆپیشاندەران ، ، دادوەری دادگایەکە بریاری دواخستنی دانیشتنەکەیدا بۆ کاتێکی دیکە ، شایەنی باسە دانێشتنەکەی ئەمرۆ دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنەوەی هەریەکە لە سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک و هەردوو کوڕەکەی و حبێب عەدلی وەزیری ناوخۆ و 6لە بەرپرسانی دیکەی میسر بوو . بەتۆمەتی کوشتنی خۆپێشاندەران و ناردنی غاز بۆ ئیسرائیل .




