٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەبریاری سەرۆکی رووسیا 300 نوێژخوین لەمۆسکۆ دەستگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

مۆسکۆ –  :  KDP.info لەسەر بریاری فلادیمێر پۆتنی سەرۆکی رووسیا، دوێنی  لە کاتی نوێژی هەینیدا پۆلیسی رووسیا 300  نوێژخوێنی موسڵمانی دەستگیر کرد ،لە ژێر ناوی هەڵمەتی   دەستگیرکردنی موسڵمانە توندڕەوەکان ، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش   پێش سازکردنی  خولی یارییەکانی هاوینە ی نێودەوڵەتی کەوا بریارە لە ساڵی داهاتوو سازبکرێت، بەرپرسیکی ئەمنی مۆسکۆ بە ئاژانسی ئەنتەر فاکسی روسیای راگەیاند : ئەمە سێیەمین هەڵمەتە لە شارەکانی مۆسکۆ و بترسبۆرگ ئەنجامدەدرێن  بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانی کە گومان دەکرێن کەسانی توندرەوەی موسڵمان بن ، دوێنێش 300  نوێژ خوێن کە لە نێوانیادا 170کەسی بیانی تێدا بوو دەستگیر کران و بەدواداچونی تەواویان لە گەڵدا کرا ، سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند : بەبریاری سەرۆکی رووسیا دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە و بەدواداچوون لەسەر ناسنامەیان، بەزووترین کات دەستگیرکراوان ،ئازاد دەکرێن .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار