٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

14 گیراوی دیكەی دوزی كەجەكە ئازاد كران

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info- لە چوارچێوەی بەردەوامی دادگایی كردنی گیراوە كوردەكانی دوزی كەجەكەدا بە بریاری دادگای باڵای سزای گرانی ئەستەنبۆڵ 14 گیراوی دیكەی ئەم دوزە ئازاد كران.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یووكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردووەتەوە كە دادگای باڵای سزای گرانی توركیا لە ئەستەنبۆڵ پێنجەمین دانیشتنی خۆی بۆ دادگایی كردنی گیراوە كوردەكانی دوزی كەجەكە ساز كردووە و لەم دانیشتنەدا دوای وەرگرتنی ئیفادەی ئەم چواردە گیراوە دادوەری دادگای بە هۆی بێ تاوان بوونیان و هەروەها بە هۆی زۆر بوونی كاتی زیندانی كردنیان بریاری بە ئازاد كردنیان داوە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە دۆزی كەجەكدا 111 چالاكڤان و سیاسەتمەداری كورد گیراون و 205 كەسی دیكەیش وەكو گۆمانبار راپێچی دادگا كراون و تا ئێستا نزیكەی 35 كەس لە گیراوانی ئەم دوزە بە بریاری دادوەر ئازاد كراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار