٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئوزتورك توركدوغان: گەل داوای زمانی ئاشتەوایی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

- سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا ئوزتورك تورك دوغان رۆژی هەینیKDP.infoئەنقەرە- لە سەر دەعوەتی كۆمیتەی چاودێریكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سەردانی پەرلەمانی توركیای كرد و لە گەڵ ئەندامانی كۆمیتەكەدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و داواكارییەكانی خەڵكی كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردووەتەوە كە سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا ئوزتورك تورك دوغان لە میانەی گفتوگۆی خۆی لە گەڵ ئەندامانی كۆمیتەی چاودێریكردنی قۆناغی چارسەری پرسی كورد لە پەرلەمانی توركیادا گوتوویەتی: رێكخراوە نهێنییەكانی وەكو رێكخراوی كونتراگریلا هێشتاكە چالاكن و هەوڵ دەدەن لە بارودۆخی ئەم دوایەی توركیا سوود وەربگرن و بارودۆخەكە گرێژتر بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە هاوولاتییانی توركیا بە تایبەتی هاووڵاتییە كوردەكان دەیانەوێ گوێیان لە وتە و زمانی ئاشتەوایی بێت و هەنگاوەكانی چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا بە خێرایی جێبەجێ بكرن.

سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی توركیا سەبارەت بە كاریگەری رووداوەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورددا گوتوویەتی" ئەم رووداوانە سەرەتا لە ئاراستەیەكی راست و دروستدا بوونە بەڵام بە هۆی دەستوەردانی رێكخراوە شاراوەكانی وەكو كونتراگریلا، ئاراستەی رووداوەكان گۆڕاوە و ئارمانجی سەرەكەشیان ئەوەیە كە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا پەرتەواز بكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار