ئێران لەبەرامبەر کوژرانی زیارەتکارانی لە عێراق بیدەنگ نابێت

تاران – : KDP.info حکوومەتی ئێران سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کە دوێنێ هەینی پاسێکی نەفەر هەڵگری زیارەتکارانی ئێرانی کردە ئامانج کە لە رێگا بوون بۆ شاری نەجەف لە عێراق و بەهۆیەوەش ١٦ کوژراو ٤٤ برینداری لێکەوتەوە، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عباس عێراقچی ریاگەیاند: ئەو کردەوە تیرۆرییانەی کە کاروانی زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق دەکاتە ئامانج ، کرداری تیرۆریستین و دژی ئومەی ئیسلامی ئەنجامدەدرێ، ئەو کەسانی کە کرادارەکانیش ئەنجام دەدەن کەسانی بەکرێگیراون و لە لایەن وڵآتانی بیانییەوە هاریکاری دەکرێن ، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر ئەو تاوانبارانە بێدەنگ نابێت ، لە ماوەی نزیکی داهاتوو رێوشوینی تایبەت بەرامبەریان دەگرێتە بەر .




