٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای 20 ساڵ دەگەڕینەوە بۆ گوندەكانی خۆیان

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر-   KDP.info/ لە ماوەی 30 ساڵەی رابردوودا بە هۆش شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ لە لایەن سوپایەوە چۆڵ كران و دانیشتوانی ئەم گوندانە ناچاركران لە رۆژئاوای توركیا یا لە نێو شارە گەورەكاندا نیشتەجێ ببن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردووەتەوە كە دوای 20 ساڵ بۆ یەكەمینجار یەكەمین و گەورەترین هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ گوند دەستی پێكرد و رۆژی پێنج شەممە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە دانیشتوانی گوندەكانی پارێزگای دەرسیم گەڕانەوە بۆ زەیدی خۆیان.

هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ گوند دوای دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەستی پێكردووە و حكوومەتیش هاوكاری و ئاسانكاری بۆ ئەو خانەوادانە دەكات كە دەیانەوێ بگەڕینەوە بۆ گوندی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار