بەغدا: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ١٦ کوژرا وبرینداری لێکەوتەوە

بەغدا جدیدە – : KDP.info سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە لە ناوچەی بەغداد جدیدە رۆژهەڵاتی پایتەخت بەغدا، لە دەرنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیکی بۆمبرێژکراو لە نزیک بنکەیەکی تەندروستی 16 کەس کوژران و برێندار بوون ، سەرچاوەیەکی پۆلیس لەناوچەکە بە ماڵپەری بەغداد نێوزی راگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە جۆری کیا لە ناوچەی ئەمینی دووەم لە رۆژهەڵاتی بەغدا لە نزیک نەخۆشخانەیەک تەقییەوە لەدەرنجامدا 16 کەس کوژران و برینداربوون ، سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند: دوای تەقینەوەکە پۆلیس رێگری کرد لە نزیکبوونەوەی هاوڵاتیان لە شوێنی رووداوەکە لە ترسی روودانی تەقینەوەی دیکە لە هەمان شوێن.




