٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆکی فەرنسا داوای ئازادکردنی دوو رۆژنامەنووس لەسوریا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

فەرنسا  –  :  KDP.infoئەمرۆ هەینی  فروانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرنسا داوای کرد دەست بەجێ  ئەو دوو رۆژنامەوانەیان ئازاد بکرێت، کە چەند رۆژێکە لە سوریا بێسەروشوێنن،  لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ژاپۆن سەرۆکی فەرنسا رایگەیاند: چەند رۆژێکە پەیوەندیی   لە گەڵ دوو  رۆژانامەنووسی فەرنسی کە لە سوریا کار دەکەن  پچڕاوە، نازانرێت کە چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسانە بە کوێ گەیشتووە ، فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرنسا ئەوەشی خستەروو: کە ئەو رۆژنامەنووسانە نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان دەکەن، بۆ گواستەنەوەی راستییەکان تا بزانرێت، کە ئایا  چ روودەدات لە سوریا ، بۆیە دەبێت مامەڵەی شایستە لە گەل هەردوو رۆژنامەنووس بکرێت، جێگای ئاماژەدانە سەرۆکی فەرنسا نە ناوی رۆژنامەنووسەکانی ئاشکراکرد نە شوێنی کارکردنی ئەو رۆژنامەنووسانی هێنا ، بەڵام رادیۆی ئەورووپا ئاشکرای کرد: کە دیدیە فرنسوای رۆژنامەنووس و ئێدوار ئەلیاسی وێنەگر لەسوریا بێسەروشوین بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار