٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نوێژی هەینی هاوبەش لە رومادی و فەللوجە سازدەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار –  :  KDP.info سەرلەبەیانی ئەمرۆ تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەسەدان لە هاولاتیانی دانێشتووی پاریزگای ئەنبار و فەلووجە روو لە گۆرەپانی خۆپیشاندان دەکەن بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە سازکردنی نوێژی هەینی هاوبەش کە تێدا سوننە و شیعە بەشداری دەکەن، تۆری هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە ،بە هەزاران نوێژخوێنی موسڵمان لە شیعەو سوننە بەرەو گۆرەپانی خۆپیشاندان لەروممادی و رۆژئاوای فەللوجە دەچن ،  رێوشوێنەکانی ئەمنی بەتووندی گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی هیچ رووداوێکی نەخوازراو روونەدات، کە زۆربەی جار لە کاتی سازکردنی نوێژی هەینی لە بەغدا چەند شوێنێکی عێراق کرداری تیرۆریستی روویداوە، بە هۆیەوەش دەیان نوێژخوێن کوژران و بریندار بوون . ریکخەرانی ئەم گردبوونەوەیە دەڵێن گردبوونەوەکەمان ئاشتییانەیە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار