٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بنكەی پۆلیسی هور پاشا لە بەغدا لەلایەن چەكدارانەوە كۆنترۆڵ كرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-  KDP.info/  لە ئاكامی هێرشێكی خۆكوژی لە بەغدا شەش پۆلیس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بنكەیەكی پۆلیس لە باكوری بەغدا كە بەهۆیەوە شەش پۆلیس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون، ژمارەیەك چەكدارای نەناسراو كۆنتڕۆڵی بنكەكەی پۆلیسیان كرد. هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشكرد هێزەكانی سوپا و نەهێشتنی تیرۆری عێراق لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بنكەكەی پۆلیسی باكوری بەغدادان.

هەواڵی پەیوەندیدار