٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فلادمێر پۆتن دوای 30 ساڵ لە گەڵ هاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

روسیا -  KDP.info/ فلادمێر پۆتن سەرۆكی روسیا لەگەڵ لیودمیلای هاوسەری جیابوونەوە. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە فلادمێر پۆتن سەرۆكی روسیا لە دوای سیی ساڵ هاوسەرگیری  لە گەڵ لیودمیلای هاوسەری جیابوونەوە. هاوكات پۆتن و لیودمیلا ئەوەیان راگەیاند كە بڕیارەكەیان هاوبەشە و كۆتایان بەهاوسەرگیرییەكەیان هێناوە. جێگای ئاماژە بۆكردنە پۆتن و لیودمیلای لە بیست و هەشتی تەموزی ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتاو سێ‌ هاوسەرگیریان كردووە و خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەكانی ماریا و كاترینا كە لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و هەشتا و پێنج و هەزار و نۆسەد و  هەشتا و شەش لە دایكبوون.    
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار