شەڕو پێكدادانی لایەنگرانی و نەیانی بەشار ئەسەد لە لوبنان لە پەرەسەندندایە

لوبنان - KDP.info/ بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنی ناوخۆی لوبنان، لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە شەڕو پێكدادان لە نێوان گروپە سەلەفییە توندڕەوەكان و لایەنگرانی حزبوڵڵا روویدا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان راگەیاند کە هێشتا زیانە گیانیەكانی ئەم رووداوانە نەزانراوە. وەك سەرچاوەكە بە ئاژانسی دەنگوباسی فرانس پرێسی راگەیاند: شەڕەكە لە ناوەڕاستی شاری تەرەبلووسی باكوری لوبنان روویدا و دەنگۆی زیانە گیانیەكانیش وەك باسی لێوە دەكرێت هێشتا نەزانراوە و هاوكات سەرچاوەكە ئەوەشی گوت: كە هێزێكی ئەمنی زۆر لەو ناوچەیە بڵاوبووەنەتەوە بە ئامانجی رێگاگرتن لە تەشەنە نەكردنی شەڕەكە.




