هەڵمەتێك بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر دەستێیپێكرد

میسر - KDP.info/ رێكخەرانی هەڵمەتی یاخیبووانی ئۆپۆزسیۆنی میسر دژی ئیخوان موسلیمن و دەسەڵاتی محەمەد مورسی سەرۆكی ئەو وڵاتە دەستپێكردنی جموجۆڵەكانی بۆ رووخاندنی دەسەڵاتی سەرۆكایەتی مورسی و ئیخوان موسلیمین راگەیاند.
بەپێی هەواڵی دەزگاکانی راگەیاندن ئەم هەڵمەتە دوای ئەوە دێت کە چەند كەسێكی نەناسراو لە شاری قاهێرە لە هێرشێكدا بارەگای سەرەكی رێكخەرانی بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی یاخیبووانی دژی ئیخوان موسلیمن سووتێنرا و كە بووە هۆی برینداربوونی حەسەن شاهین گوتەبێژی رێكخەرانی بزوتنەوەكە. هاوكات رێكخەرانی ناوبراو لە بەیاننامەیەكدا داوایان لەلایەنگرانی خۆیان كرد كە گردبوونەوەیەكی یەك ملیۆنی دەست بۆ رووخاندنی دەسەڵاتەكەی مورسی و لابردنی ئیخوان موسلیمین لە سەر دەسەڵات ئەنجام بدەن .
پێشتریش هێزە ئۆپۆزسیۆنیەكانی میسر بە هەمان شێوە داوای سازكردنی خوپیشاندانی یەك ملیۆنیان لە لایەنگرانیان بۆ رووخاندنی دەسەڵاتەكەی مورسی كرد. لە رۆژی رابردووش لە پارێزگای بوحەیرەی باكووری شاری قاهیرە شەڕو پێكدادان لە نێوان چالاكوانانی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین روویدا كە لە ئاكامدا بە دەیان كەس برینداربوون.




