كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكانی درێژكردەوە

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ماوەی تۆماركردنی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی درێژكردەوە . ئەمەش لەرێگەی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا ئاشکرا کراوە.
لەمبارەیەوە كۆمسیۆن بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و تێدا رایگەیاندووە كە ماوەی تۆماركردنی لایەنە سیاسییەكان لە 10ی ئەم مانگە و تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكان بۆ 13ی مانگ درێژكرایەوە. هەروەها كۆمسیۆن درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنەكەی بۆ داخوازیی هەندێک لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان گێرایەوە، كە كارەكانیان لە كۆمسیۆن تەواو نەبووە.




