یەكێتیی ئەورووپا لە سەپاندنی سزا بەسەر چالاكوانانی بواری مەدەنی لە میسر نیگەرانە

برۆکسل- KDP.info/ كۆمسیۆنی باڵای سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا لە رەوشی رێكخراوەكانی ناحكوومی لە میسر نیگەرانە و هەریەك لە كاترین ئاشتون و ڤۆلیۆ لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە و رایانگەیاندووە یەكێتی ئەوروپا نیگەرانە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو ژمارە بەرفراوانەی چالاكوانانی مەدەنی لە میسر . هەروەها لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە یەكێتی ئەوروپا بەدواداچوون بۆ رەوشی چالاكوانانی بواری مەدەنی لە میسر دەكات، چونكە ڕێكخراوە نا حكوومییەكان رۆڵیگی گرنگیان گێڕاوە لە گواستنەوەی دەستەڵاتی دیموكراسی لەو وڵاتەدا.




