ده‌مه‌لۆجی: بەپەلە جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ مالكی دیاری بكه‌ن كه ڕێز له‌بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و ده‌ستوور بگرێت.

ئیئتلافی عێراقیه داوای كرد به‌شێوه‌یه‌كی خێرا جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ "نوری مالكی" دیاری بكه‌ن كه ڕێز له‌بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و ده‌ستوور بگرێت.
مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی گوته‌بێژی ئیئتلافی عێراقیە له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئەوەیان بۆ روون بۆتەوە كە نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر نایه‌وێت گوێ له‌هیچ ڕه‌خنه‌و بیروبۆچوونێكی جیاواز بگرێت.
گوتیشی: قسه‌كانی نوری مالكی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت ده‌كه‌ن پیلان گێڕن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و كاركردن به‌ده‌ستوور ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا كه خۆی له‌تاكڕه‌وی كردن و له‌ده‌سه‌ڵات و بڕیاره سیاسی و ئه‌منی و خزمه‌گوزاریه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
گوتەبێژی لیستی ئیئتلافی عێراقیە داواشی له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد، به‌په‌له جێگره‌یه‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنی "نوری مالكی" سه‌رۆك وه‌زیر بدۆزنه‌وه كه ڕێز له‌ده‌ستوورو شه‌راكه‌تی نیشتمانی بگرێت و نه‌یاره‌كانی به پیلان گێر ناونه‌بات، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه "مالكی" به پیلانگێریان ناو ده‌بات یه‌كێك بون له‌و كه‌سانه‌ی دژی دیكتاتۆریه‌تی "سه‌دام حسێن" خه‌باتیان كردووه بۆ هێنانه‌دی وڵاتێكی دیموكراتی.




