بەغدا.. 12كەس كوژران و بریندار بوون

بەغدا- KDP.info/دوێنێ ئێوارە ژمارەیەک لە بەغدا لە بەر تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەغدابوونە قوربانی و ئەم رووداوە لەلایەن دەزگا بەپرسەکان پشتراشت کراوەتە.
دەزگاکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە دوێنێ ئێوارە لەبەر تەقینەوە كوژرانی دوو كەس و برینداربوونی دە كەسی دیكەی قەوما. لەو بارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە سەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویانكردەوە كە ئێوارەی دوێنێ لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی بەیاعی شاری بەغدا دوازدە كەس كوژران و بریندار بوون . سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو كە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكە لە قەراغ شەقامێكی ناوچەی بەیاع وەستێنرابوو.




