٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رافع عیساوی رەتی دەكاتەوە بگەڕێتەوە نێو حکوومەت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/  رافع عیساوی وەزیری دەست لە كاركێشاوەی دارایی عێراق رەتیكردەوە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە و ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە كە باس لە گەڕانەوەی دەكەن. رافع عیساوی سەركردە لە لیستی عێراقییە رایگەیاند جارێكی دیکە بۆ نێو دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی وەزیران ناگەڕێتەوە. ئەو لێدوانەی عیساوی لە كاتێكدایە كە وەزیری پەروەردە و كشتوكاڵ گەڕانەوەیان بۆ نێو ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندووە، كە هەردووكیشیان ئەندامن لە لیستی عێراقییە. لە لایەكی دیكەوە بەرپرسانی دەوڵەتی یاسا رایانگەیاند كە بە عیساویان ڕاگەیاندووە نوری مالیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیە لێیی ببورێت. پێشتر چەند سەرچاوەیەك بڵاویانكردەوە كە هەفتەی داهاتوو عیساوی بۆ نێو حكوومەت دەگەڕێتەوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار