داوادەكرێت پارێزگاری هەولێر بكرێتە ئەمینداری بەغدای پایتەخت

ههولێر _ KDP.info/لهبهر رۆڵ و كاریگهرى پارێزگارى ههولێر داوادهكرێت بكرێته ئهمیندارى بهغدا بهپێى ڕاپۆرتێكى رۆژنامه نووسیش پارێزگارى ههولێر پێشهنگ بووه له بهرهو پێش بردنى شارى ههولێر .
لە بابەتی رۆژنامەی "الزمانی" عێراقی دا هاتووە كە بەغدا لە گەورەیی و پێگەی پتەوی گەیشتە ئاستێك كە هیچ شارێكی ئیسلامی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای دەوڵەتی عەرەبی ئیسلامی پێی نەگەیشت و مێژووی ئەو شارە لە رووی پایتەختی شارستانی و پێشكەوننی رۆشنبیری و زانستی لە سەدەكانی رابردوو لە رۆژهەڵاتی ناویندا كەموێنەبووە، بەڵام لە كاتی ئێستادا بەهۆی پشتگوێخستنی پرۆژەكان و كەمی ئاوادەنی و پێشكەوتن لەو شارەدا كە لە ئێستادا لەبەرچاوی هەمو كەسایەتییەكانی بەغدا پێگەی هەولێر لەرووی پێشكەوتن و وەبەرهێنانی سەنتەرێكی گەورەی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوین داوا دەكرێت كە بەڕێز پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی بكرێتە ئەمینداری بەغدا بۆ ئەوەی بەغداش وەك هەولێر پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت.
لهو راپۆرتهدا ئاماژه بهوهشكراوه كارێكی زۆر جوانە كە دەبینین كەسانێك بە دڵسۆزییەوە كار دەكەن و بەرژەوەندی خۆیان وەلاوە دەنێن لەپێناو بەرژەوەندی وڵات و لە كاردان و جلوبەرگی كرێكاران لە بەر دەكەن شەو و ڕۆژ لە كاردان و قەزا و ناحیەكان بەسەر دەكەنەوەهەمان شت لەسەر بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە كوردستانی عێراق جێبەجێ دەبێت كە دروشمی دڵسۆزی و كاركردنی بەرز كردۆتەوە كە زۆر گرنگن لە هەر پێگەیەك لە پێەگەكانی ژیان و هەموو شتێكی لەپێناو بونیاد نان، هەموو شتێك لەپێناو جوانی، هەموو شتێك لە پێناو هاووڵاتی، هەموو شتێك لەپێناو شارەكەم ئەمە درووشمی هەولێرە، بۆیە مایە سەرسوڕمان نییە كە بەوشێوە جوان و ستایلە نوێیەی دەبینین لە هەر سەردانێكماندا بۆ ئەم شارە، كۆمپانیا فەرمانگەكان لە كێبڕكێدان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانیان بۆ ئەوەی بەدوای پڕۆژەی نوێدا بگەڕێن، مۆڵەكان لە ژمار نایەن، كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون بە دەیانن، قوتابخانە و زانكۆكان، هۆتێلە نوێیەكان لە كێبڕكێدان بۆ لەباوەش گرتنی گەشتیاران كە رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندان، باس كردن لە ئاوەدانی و پێكشەوتنی شارەكەن ئەمەش شایەنی پێگەی مێژووەكەی ئەم شارەیە و ئەنجامی ئەرك و ماندووبوونی كارمەندانی شارەوانی و ئاوەدانكردنەوەی ئەم شارەن. لەبەشێكی دیكەی بابەتەكە هاتووە كە لە پاڵ شایستەبوونی بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بۆ ئەمینداری بەغدا، پارێزگاری میسانیش بۆ ئەو پۆستە خراپ نییە.
ئێستا بەغدا رووبەرووی هێرشێكی توند دەبێتەوە بەمەبەستی نەهێشتنی پرشنگی جوانی ئەم شارە جوانە، كێ خۆشی و شادی بۆ بەغدا دەگێڕێتەوە؟، بۆیە من داوا لەبەرپرسانی دەوڵەت دەكەم یەكێك لەم دوو پارێزگارە بكرێن بە ئەمینداری بەغدا و سوود لە ئەزموون و شارەزایی و تەوازوعیان وەربگیرێت لە روانگەی پیاوی شیاو بۆ شوێنی شیاو بۆ ئەوەی بەغدا لەم بارودۆخەی ئێستا دەربهێنن لە ژێرخانی وێران و خزمەتگوزاری شارەوانی دواكەوتوو و شەقام و گۆڕەپانی وێران و قیرتاو نەكراو و زبڵ و پیسایی كە هەموو شوێنێكی پڕكردۆتەوە، شەقام و كۆڵانەكان لەگەڵ یەكەم نمەی باران ژێر ئاو دەكەون و پایتەخت چۆڵ دەبێت و بەرپرسان دووركەوتوونەتەوە لە پێشكەش كردنی بچووكترین خزمەتگوزاری بە شار و بەدواداچوون، كە ئەمەش مەینەتییەكانی ئەم شارەی زیاتر كردووە و كاریگەری لە ناوبانگی بەغدا دەكات و ئازارەكانی خەڵكەكەی زیاتر دەكات، هەروەها داوا لە هەموو بەرپرسان دەكەم مە گشت پارێزگارەكان سەردانی ئەم دوو پارێزگایە بكەن و كار بكەن و فێری چۆنیەتی خزمەتگوزاری وهونەری بەڕێوەبردن و مامەڵە كردن لەگەڵ هاووڵاتیان و گوێگرتن لێیان و دووركەوتنەوە لە رۆتین و بیروكراتیەت ببنەوە.
سڵاو لە پارێزگاری هەولێر كە بە بێدەنگی كار دەكات و درووشمی (بەرپرس خزمەتكاری گەلە)، ئەم بابەتەم دوای سەردان و بینینی پارێزگای هەولێر و چەند قەزا و ناحیەك و گوێگرتن لە هاووڵاتیان و دڵخۆشییان بەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشیان دەكرێن نوسیومە.
با چەمكی ئەوەی ئەمینداری بەغدا تەنیا خەڵكی شارەكە بێت لەناوبەرین و بە درووشمی لەسەرهەموو عێراقییە بێ وێنەكان لە خزمەتكردن پێویستە خزمەتی بەغدا بكەن و پەرەی پێ بدەن بەرەو باشتر و جوانتر، بۆ ئەوەی رووی بەغداجارێكی تر بگەشێتەوە و قەرزاری بەغدا بین، چونكە شایەنی ئەم هەموو پێشكەوتن و پێگە بەرزەیە، درك بەوە دەكەین كە ئەوەی تابلۆی عێراقی پرشنگدار دەكێشێت مرۆڤ و سروشتە بۆیە ئەمە داوایەكە بۆ پاراستنی عێراق و پایتەختەكەی بە دارو گوڵ و هەوایەوە.
سەرچاوە: رۆژنامەی الزەمان-غسان عزام الدلیمی




