٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاشمی : پێكهێنانی هەرێمێك بۆ سوونەكان مانای دابەش كردنی عێراق نییە، چونكە هەرێمی كوردستانیش هەیە

سەرچاوە: KDP.info
عێراق-  KDP.info/ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، پێكهێنانی هەرێمێكی تر بۆ سوونەكان نابێتە دابەش بوونی ووڵات، ئەویش بەبەڵگەی بوونی هەرێمی كوردستان.
(د. تاریق هاشمی) جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنی لەبارەی رەوشی ووڵاتەكەی ووتی، پێكهێنانی هەرێمێك بۆ سوونەكان نابێتە هۆی دابەش بوونی عێراق، ئەویش بەبەڵگەی بوونی هەرێمی كوردستان.
جێگری سەرۆك كۆمار بەتووندی ئیدانەی بەشداری كردنی عەرەبە سوونەكانی كرد لەماڵی عەمار حەكیم و بەشداری كردنی (نوری مالیكی).
 

هاشمی ووتیشی، هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەدەست سیاسەتەكانی مالیكی دەناڵێنن، كەتێیدا ناوبراو سیاسەتەكانی ئێران جێبەجێدەكات و ووتیشی، شیعەكانیش لەبارودۆخێكی هەژاری و وەلاوەنان ژیان بەسەردەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار