بریندارێکی دیکەی چەکی کیمیاوی گیانی لەدەستدا
ھەڵهبجە- تایبەت بەKDP.info/ بریندارێکی دیکەی چەکی کیمیاوی گیانی لە دەستدا و ئەمەش دووەمین کەسە بەھۆی سەختی برینەکەی لە مساڵدا گیان لە دەست دەدات.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵهبجە راگەیاند: بەھۆی سەختی برینەکەی شەوی رابردوو یەکێکی دیکە لە بریندارانی چەکی کیمیاوی کە پیاوێکی تەمەن 58ساڵە گیانی لە دەستدا، ئەمەش دووهمین کەسە بەھۆی سەختی برینەکەیان لەم ساڵدا گیان لە دەست دەدەن.
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیان کیمیابارانکردنی ھەڵهبجە راشیگەیاند: ئەم کەسەی بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە پێشتر دوو جارا رەوانەی وڵاتی ئیران کراوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی، بەڵام سودی نەبووە.
لوقمان عەدولقادر گوتیشی: لە دوای کیمیابارانکردنی ھەڵهبجە تاوەکو ئێسته ئەمە81 کەسە بەھۆی سەختی برینەکەیان گیان لەدەستدەدەن.




