سەلیم کۆیی: نامە بۆ کەسی یەکەمی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ھاتبوو بۆیە بەجیا وەڵامیان دایەوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سەلیم کۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: لە بەرئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەی بۆ کەسی یەکەمی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ناردووە، بۆیە بە جیا وەڵامی نامەکەیان داوەتەوە.
سەلیم کۆیی گوتیشی: دوای ئەوەی ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن نامەیان لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەدەست گەیشت، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان ئەنجامدا، بەڵام لە کۆبوونەوەکە ھەر سێ لایەن پێیان باش بوو بە جیا وەڵامی نامەکان بدەنەوە، چونکە بەجیا نامەیان بۆ ھاتبوو و نامەکانیش ئاراستەی سەرکردەی یەکەمی لایەنەکان کراوە.
کۆیی ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە لە ناوەرۆکەوە ھەندێک جیاوازی ھەبێت، بەڵام بە گشتی وەڵامی نامەکان وەک یەکە.
ناوبراو رونیشیکردەوە، ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن وەڵامی نامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان داوەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نامەی ئاراستەی حزب و لایەنەكان کرد، بۆ ئەوەی رای خۆیان لە بارەی پڕۆژە یاسای دەستور بخەنە روو.




